2021-08-17   485     
هیوا مەحمود عوسمان ڕۆژنامەوان و چاودێری سیاسی رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ دوور نییه ئه‌و سیناریۆیه‌ی که له ئه‌فغانستان بینیمان، سیناریۆی کشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له عێراق دووباره ببێته‌وه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات به‌تایبه‌تی ئه‌و هه‌موو شته‌ی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان کردوویه‌تی شتێکی زۆر دوور له‌وه‌ی نه‌کردووه له‌عێراق، سوپای عێراق ئه‌و متمانه‌یه‌ی نییه که پێویست بکات به‌رگری له خاکی عێراق بکات.
ئاوێنه: هیوا مەحمود عوسمان ڕۆژنامەوان و چاودێری سیاسی له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، هه‌رێمی کوردستان ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت خۆیان بپارێزن له گۆڕانکاری پێشبینی نه‌کراو ده‌بێت خاڵی ده‌ستپێکی ئه‌و ئاماده‌کارییه‌ی هه‌بێت که هێزی پێشمه‌رگه له لایه‌ک، له‌لایه‌کی تره‌وه داموده‌زگاکانی حکومه‌ت و ئاسایش و ئه‌وانه‌ی هه‌مانه له هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه ببنه یه‌ک داموده‌زگا و دوور بخرێنه‌وه له کاریگه‌ری حیزبی له‌سه‌ریان، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینیین هه‌تا ئێستا زۆنی زه‌رد و زۆنی سه‌وزمان هه‌یه له هه‌رێمی کوردستان."
وتی" هیچ دوور نییه ئه‌و سیناریۆیه‌ی که له ئه‌فغانستان بینیمان، سیناریۆی کشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له عێراق دووباره ببێته‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌و هه‌موو شته‌ی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان کردوویه‌تی شتێکی زۆر دوور له‌وه‌ی نه‌کردووه له‌عێراق، پاره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر، بوونی سه‌ربازێکی به‌هێز هه‌ر له هه‌مان ساڵدا نزیکه‌ی یه‌ک دوو ساڵیان له‌نێواندا هه‌بوو که هاته عێراق و ئه‌و هه‌موو هێزه سه‌ربازیانه‌ی هێنایه عێراق، به‌ڵێنی دیموکراسیه‌ت و به‌ڵێنی سه‌قامگیریدا، به‌ڵێنی پێشکه‌وتنی عێراقیدا هه‌روه‌کو له ئه‌فغانستان هیچ له‌م شتانه ڕوویان نه‌دا بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان بکشێته‌وه، بۆ له عێراقیش نه‌کشێته‌وه؟! ئێستا ئه‌مه‌ریکا زیاتر سه‌یری ناوخۆی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات به‌تایبه‌تی دوای کۆڤید19"
هیوا مەحمود عوسمان دەڵێت" له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم، ئه‌فغانستانیش له‌ڕووی ستراتیژیه‌وه گرنگی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌مه‌ریکا له چین نزیکه، له ڕوسیا نزیکه، ئه‌وه‌ی عێراقیش که ده‌بینرێت ڕاسته له ئێرانه‌وه نزیکه، له که‌نداو نزیکه، له ئیسرائیل نزیکه به‌ڵام ئێستا ئه‌مه‌ریکیه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌وڵده‌دەن جۆره ڕێککه‌وتنێکی تر بکات پێویستی به ستراتیژی سه‌ر زه‌وی نه‌بێت عێراقیش ده‌رکه‌وت ئه‌و سوده‌ی نییه بۆ ئه‌مریکیه‌کان له‌ڕووی ستراتیژیه‌وه پاش کۆڤید 19 ستراتیژی ئه‌مه‌ریکا زۆر ڕوونه گۆڕاوه بوونی له ده‌ره‌وه که هیچ جۆره پارێزگاریه‌کی بۆ نه‌کرد له کوشتنی زیاتر له چوارسه‌د هه‌زار که‌س له‌ناو ئه‌مه‌ریکا به‌هۆی ئه‌و ڤایڕه‌سه‌وه بۆیه ده‌سه‌ڵاتداران یاخود بڕیاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا سه‌یری ناوه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن زیاتر بۆ خۆپاراستن نه‌ک ده‌ره‌وه."
هیوا دوپاتیكرده‌وه" بێگومان جیاوازی هه‌یه له‌نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی به‌غداد، له به‌غداد به‌ناو سوپا هه‌یه، به‌ناو وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌یه، به‌ناو وه‌زاره‌تی به‌رگری هه‌یه، به‌ناو ئاسایشی نیشتیمانی هه‌یه هه‌موو ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی که هه‌ن له حکومه‌تی به‌غداد هیچ متمانه‌یه‌کی وایان نییه که بتوانن ڕووبه‌ڕووی هیچ جۆره هێزێکی ده‌ره‌کی یاخود هێرشێکی ناوه‌کی ببنه‌وه، بینیومانه له ڕابردوو که چۆن داعش هاتوو توانی سێ پارێزگای عێراق به چه‌ند ڕۆژێک داگیر بکات، سوپای عێراق به‌ته‌واوه‌تی ڕووخا، ئه‌و سوپایه‌ی ئه‌وسا له‌گه‌ڵ سوپاکه‌ی ئێستا هیچ جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی نییه ڕاسته چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی سه‌ربازی و ئه‌و جۆره شتانه‌یان ده‌ستکاری کردووه به‌ڵام له ناوه‌ڕۆک ئه‌و سوپایه‌ی که هه‌یه ئه‌و متمانه‌یه‌ی نییه یاخود ئه‌و باوه‌ڕه‌ی نییه که پێویست بکات به‌رگری له خاکی عێراق بکات به‌تایبه‌ت که نه‌یاره‌کانیان ئه‌و هێزه ملیشیایانه ده‌بن که خۆیان به ناسنامه عێراقین به‌ڵام به ئینتیما یاخود وه‌لایان بۆ ئێرانه."
هەروەها وتیشی" زۆر له ئه‌ندامانی ئه‌و ملیشیایانه یاخود ئه‌و هێزانه‌ی که سه‌ر به‌ئێرانن یاخود باوه‌ڕیان به‌و ده‌وڵه‌ته‌ی عێراق نییه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا، له‌ناو هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراقن بۆیه زۆر به‌ئاسانی میلیشیاکانی سه‌ر به‌ئێران ده‌توانن کۆنتڕۆڵی بارودۆخی عێراق بکه‌ن له‌ناوچه شیعه‌کان، له‌ناوچه سونه‌کان هێزی تر هه‌یه له‌وانه به‌عسه، داعشه، قاعیده‌یه، هێزێکی ئیسلامییه، شتێکی تر بێت له‌سه‌ر شێوه‌ی تاڵیبان به‌هه‌مان شێوه به‌ڵام له ناوچه‌کانی ناوه‌ڕاستی عێراق یاخود ناوچه سونییه‌کانی عێراق ئه‌گه‌ری پێکدادانی شیعه و سونه هه‌یه چونکه زۆر له‌و میلیشیایانه له ناوچه‌کانی ناوه‌ڕاستی عێراقن."
ئەو چاودێڕە سیاسیە جه‌ختیكرده‌وه" بۆ هه‌رێمی کوردستان بارودۆخه‌که جیاوازه هیچ هێزێکی ناوخۆ نییه که ئه‌و هێزه‌ی هه‌بێت یاخود بتوانێت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا ڕێکبکه‌وێت که بێت ئه‌و ناوچانه داگیربکات بۆنموونه هێزی تورک یان هێزی ئێرانی بێن و ئه‌و ناوچانه داگیر بکه‌ن، هێزی پێشمه‌رگه نزیکتره له خه‌ڵک له‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی تر که له ئه‌فغانستان بینیمان."
هیوا مەحمود عوسمان دەڵێت" ئه‌مه ته‌حه‌دا-چاڵنجی سه‌ره‌کیه بۆ بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان که ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت خۆیان بپارێزن له گۆڕانکاری پێشبینی نه‌کراو ده‌بێت خاڵی ده‌ستپێکی ئه‌و ئاماده‌کارییه‌ی هه‌بێت ئه‌وه‌یه که هێزی پێشمه‌رگه له لایه‌ک، له‌لایه‌کی تره‌وه داموده‌زگاکانی حکومه‌ت و ئاسایش و ئه‌وانه‌ی هه‌مانه له هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه ببنه یه‌ک داموده‌زگا و دوور بخرێنه‌وه له کاریگه‌ری حیزبی له‌سه‌ریان، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینیین هه‌تا ئێستا زۆنی زه‌رد و زۆنی سه‌وزمان هه‌یه له هه‌رێمی کوردستان به‌مشێوه‌یه‌ش تائێستا ئیش کراوه، بینیمان که مه‌ترسی بێته‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له 2017 به‌شێوه‌یه‌ی ئێستا ناتوانن به‌رگری بکه‌ن له کوردستان."
هیوا مەحمود عوسمان راشیگه‌یاند" به‌بۆچوونی من ئه‌و قسه‌یه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا به‌ڵگه‌یه‌کی گه‌وره‌یه که نه‌زانینیان به ڕه‌وشی ناوخۆی ئه‌فغانستان، ئه‌مه‌ریکا به چاویلکه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی سه‌یری هه‌موو شوێنێک ده‌کات، ده‌چێته هه‌موو شوێنێک به زاراوه‌ی"good guy and bad guy"پیاوی باش و پیاوی خراپ ئیش ده‌کات که چۆن له فیلمی چه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکی ده‌یبینیین به‌و مه‌نتیق و به‌و عه‌قڵیه‌ته هه‌تا ئێستا ئیشیان کردووه، ئه‌وه ئه‌نجامه‌که‌ی بوو له ئه‌فغانستان، هه‌مان مه‌نتیق و هه‌مان عه‌قڵیه‌تیش هه‌تا ئێستا له عێراق به‌کاریان هێناوه."
ئەو چاودێرە دەشڵێت" حکومه‌تی موسته‌فا کازمی هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیووه ئه‌و هێزه پیشان بدات که هیچ لایه‌نێک نه‌توانێت بێت په‌لاماری عێراق بدات ئه‌گه‌ر ناوخۆیی بێت یان ده‌ره‌کی، ناتوانێت هه‌تا ئێستا چونکه ئه‌وه ساڵێک زیاتره حکومه‌ت نه‌یتوانیووه یه‌ک بکوژی خۆپیشانده‌ره‌کان بۆ نمونه بگرێت واته ئه‌و هێزه‌ی نییه، ئینجا له‌ئێستاوه تا کشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریکیه‌کان ده‌توانێت ئه‌و هێزه بۆخۆی دروست بکات! به‌ڕاستی جێی گومانه، هه‌رێمی کوردستان ڕه‌نگه ئاسانتر بێت بەومەرجەی ئه‌گه‌ر هاتوو لایه‌نه سیاسیه‌کان یه‌کگرتوو بن و ئه‌م یه‌کگرتنه ته‌نها قسه‌ی دروشمه‌کان نه‌بێت، یه‌کخستنی داموده‌زگاکان و دروستکردنی حکومه‌تێکی ڕاسته‌قینه له هه‌رێمی کوردستان."
هیوا مەحمود عوسمان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "به‌بۆچونی من ئه‌گه‌ر ناچاربکرێن به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و ڕێگه‌چاره‌یان هه‌یه، ئه‌وه‌ی که له ئه‌فغانستان بینیمان ئه‌مه‌ریکا ئه‌گه‌ر ده‌ربچێت تاڵیبان شوێنی ده‌گرێته‌وه ده‌مێکه ئه‌و قسه‌یه ده‌کرا ئه‌وه ڕویشیدا له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع، بۆ هه‌رێمی کوردستان و عێراق ڕوونه و ده‌مێکیشه باس له‌و شته ده‌کرێت ئه‌مه‌ریکا بکشێته‌وه ئێران شوێنه‌که‌ی پڕده‌کاته‌وه هه‌رچه‌نده ئێستا ئێران ڕۆژ به ڕۆژ نفوز و هه‌یمه‌نه و کۆنتڕۆڵی زیاتر ده‌بێت له هه‌رێمی کوردستان و له عێراق به‌ڵام له ئه‌نجام ئه‌گه‌ر نه‌یانه‌وێت ئه‌و پڕکردنه‌وه‌ی ئێران بۆ ئه‌و بۆشاییه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌جێی ده‌هێڵێت ده‌بێت به‌شێوه دانوستانێک بێت یاخود به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان لێکتێگه‌یشتنێک هه‌بێت له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق یاخود حکومه‌تی عێراق و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران."
هیوا مەحمود عوسمان ئەوەشی وت" زۆربه‌ی کات به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ ئێران ئەو جێگیرەوە ناکات، ئێران زۆر زیره‌کتره له ئه‌مه‌ریکا له‌و بواره، خۆی به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ لێره نابێت، ئێستا ئه‌م هه‌موو کاریگه‌ریه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر عێراق تا ئه‌م ساته یه‌ک سه‌ربازی ئێرانی له عێراق نییه هه‌مووی به‌داروده‌سته‌ی عێراقی ئیشه‌که ده‌کات به‌ڵام ئه‌مه‌ریکی ده‌بێت خۆی بێت و به هێز و به‌چه‌کدار و به سه‌ربازی و به نمایشی عه‌زه‌ڵات بینیشمان کۆتاییه‌که‌ی چۆنه، ئێران به‌شێوه‌یه‌کی زۆر زیره‌کانه‌تر له ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. "
هیوای مەحمود عوسمان ڕایگەیاند" دەبێت ئه‌گه‌ر بۆ به‌شداری بێت بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بوترێت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا ده‌ربچێت له وڵاته‌که‌تان وه‌کو ئه‌فغانستانتان لێدێت ڕێی تێده‌چێت، خۆی په‌یامی هۆشداری بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌وکه‌سه‌ی که په‌یامه‌که‌ی پێده‌گات کاردانه‌وه‌یه‌کی هه‌بێت یان شتێک بکات، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین نه‌ک هه‌ر ئه‌م په‌یامه هه‌ر په‌یامێکی تر هه‌بێت حکومه‌تی عێراق له‌توانای نییه هیچ جۆره ئاماده‌کارییه‌ک بکات بۆ کشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له عێراق، ئه‌و په‌یامانه‌ی که ده‌یبینین له ئه‌فغانستان ته‌نها ئه‌وه‌یه ئه‌و سیناریۆیانه‌ی له عێراق ته‌نها ڕه‌نگه ڕووبدات ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه‌ریکا بکشێته‌وه له عێراق."
ڕونیکردەوە" بۆ هه‌رێمی کوردستان بارودۆخه‌که‌ی جیاوازه جۆره سه‌قامگیریه‌کی جیاواز هه‌یه له هه‌رێمی کوردستان، وه شتێکی زۆر قورس نییه ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و تاکه‌که‌سی یاخود که‌سی وه‌لا بنرێت، داموده‌زگای سه‌ربازی و ئه‌منی ڕێکوپێک دروست بکرێت له هه‌رێمی کوردستان ئه‌گه‌ری زۆره له توانایان بێت که هه‌رێمی کوردستان بپارێزن له ده‌ستێوه‌ردان، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و بۆشاییه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌جێی ده‌هێڵێت ڕاده‌ستی تورکیای نه‌کات، هه‌موو خه‌ڵک چاوی له ئێرانه به‌ڵام ئه‌گه‌رێکی زۆره ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ی ئه‌مه‌ریکا لێره هەیەتی له‌گه‌ڵ تورکیا ڕێکبکه‌وێت بڵێت من ده‌کشێمه‌وه و تۆ وه‌ره شوێنه‌کانم بگره‌وه، شوێنی وه‌کو حه‌ریر یاخود ئه‌و بنکه سه‌ربازیانه‌ی که هه‌ن ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌گه‌ڵ تورکیا ڕێکبکه‌وێت و ئه‌وان له شوێنی خۆیان دابنێت."