لیژنەی‌ دارایی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان داوای‌ ژمێرەی‌ کۆتایی‌‌و راپۆرتی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ لەحکومەت دەکات
  2021-08-17       473       
لیژنەی‌ دارایی‌ لەپەرلەمانی‌ کوردستان داوا لەحکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان دەکات لەبری‌ ناردنی‌ پڕۆژە یاسای‌ بودجەی‌ ٢٠٢١، ژمێرەی‌ کۆتایی‌‌و راپۆرتی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ ئاراستەی‌ پەرلەمان بکات.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی‌ دارایی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان راگەیەندراوێکی‌ بڵاوکردەوەو تیایدا ئاماژەی‌ بەناوەڕۆکی‌ کۆبوونەوەیەکی‌ لیژنەکە کرد لەبارەی‌ بودجەوە.

بەگوێرەی‌ راگەیەندراوی‌ لیژنەکە، لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی‌ بودجەی‌ ساڵی‌ ٢٠٢١ی‌ هەرێم کراوە و دوای گفتوگۆكردنی، لیژنه‌ بڕیاریدا نووسراوێك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكات و تێیدا داوای‌ ئه‌وه‌ بكات كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ بری‌ ناردنی پڕۆژه ‌یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢١ بۆ په‌رله‌مان، پڕۆژه ‌یاسای بودجه‌ی‌ ساڵی ٢٠٢٢ ئاماده‌ بكات.

ئاماژە بەوەش کراوە، هه‌روه‌ها لیژنه‌كه‌ داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كات له‌ بری‌ ناردنی پڕۆژه ‌یاسای بودجه‌ی ٢٠٢١، حكومه‌تی هه‌رێم دوو به‌یان مالی بۆ شه‌ش مانگی یه‌كه‌م و دووه‌می‌ ساڵی ٢٠٢١ بۆ په‌رله‌مان بنێرێت و له‌ كۆتایی ساڵیش ژمێره‌ی‌ كۆتایی و ڕاپۆرتی چاودێریی دارایی بۆ په‌رله‌مان ڕه‌وانه‌ بكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×