د. عەلی قەرەداغی: پیرۆزبایی لەگەلی ئەفغانی دەكەم بەبۆنەی سەركەوتانیان بەسەر داگیركەراندا
  2021-08-17       430       
د. عەلی قەرەداغی  ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی موسوڵمانی جیهان پیرۆزبایی لەگەلی ئەفغانی دەكات بەبۆنەی سەركەوتانیان بەسەر "داگیركەران"داو ده‌ڵێت، "چاوەڕوانی خێرمان لەهەڵوێستەکانی بزوتنەوەی تاڵیبان هەیە بۆ مامەڵەی لەگەڵ گەلەکەی‌و پێکهێنانی حکومەتێکی دادپەروەر کە هەمو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی ئەفغانستان لەخۆبگرێت."

ئاوێنه‌: د. عەلی قەرەداغی لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئەمڕۆ سێشەممە نوسیویەتی، "پیرۆزبایی لەگەلی مەزنی ئەفغانستان دەکەم بۆ سەرکەوتنەکانی بەسەر داگیرکەراندا." ئه‌وه‌شی‌ نوسیوه‌، "چاوەڕوانی خێرمان لە هەڵوێستەکانی بزوتنەوەی تاڵیبان هەیە بۆ مامەڵەی لەگەڵ گەلەکەی و پێکهێنانی حکومەتێکی دادپەروەر کە هەمو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی ئەفغانستان لەخۆبگرێت."

عەلی قەرەداغی داواش لەتاڵیبان دەکات، سیستمێکی پشتبەست‌و بەدادپەروەریی، بەزەیی، ئاسایش، زانست، پێشکەوتن‌و پەرەپێدانی گشتگیر دابمەزرێنێت.

ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی موسوڵمانی جیهان داوا لەوڵاتانی ئیسلامی دەکات پاڵپشتی گەلی ئەفغانستان بکەن‌و هاوکاریان بکەن لەئاوەدانکردنەوەو پەرەپێدانێ ئابوری و بەدیهێنانی سەقەمگیری.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×