2021-08-18   425     
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایده‌كات، پێیڕاگه‌یه‌نراوه که نرخی یەک لیتر به‌نزینی نۆرماڵ بۆ نزیکه‌ی هه‌زار دینار به‌رزده‌بێته‌وه، ده‌شڵێت:"چاکسازیی له‌حکومه‌تدا نه‌کراوه‌و هیچ له‌مه‌سه‌له‌که نه‌گۆڕاوه سه‌باره‌ت به‌مه‌رزه‌کان، هیچ نابینیین که گۆڕابێت".
له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكردوه، "به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین پەیوەندی بەدوو هۆکار هه‌یه تاڕاده‌یه‌ک له‌سلێمانی کۆنتڕۆڵی ئه‌و بابه‌ته نه‌کراوه به‌ئاره‌زوی خۆیان یه‌ک دوو بازرگانن‌و خۆیان ده‌یفرۆشن".
ده‌شڵێت:"له‌وه‌ده‌چێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌نزینی به‌ده‌سته گه‌وره‌تربێت له‌حکومه‌تی خۆجێی، ئه‌وان یاریه‌که‌ی پێده‌که‌ن، له‌ڕێی لیژنه‌ی سوته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه پێمڕاگه‌یه‌نراوه که نرخی یەک لیتر به‌نزینی نۆرماڵ بۆ نزیکه‌ی هه‌زار دینار به‌رزده‌بێته‌وه".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:"چاکسازیی له‌حکومه‌تدا نه‌کراوه‌و هیچ له‌مه‌سه‌له‌که نه‌گۆڕاوه سه‌باره‌ت به‌مه‌رزه‌کان، هیچ نابینیین که گۆڕابێت".