ترامپ: ئەو سوكایەتیەی بایدن بەسەر ئەمریكادا هێناویەتی هیچ سەرۆكێكی تر نەیهێناوە
  2021-08-18       503       
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە هێرشەكانی بۆ سەر جۆ بایدن سەرۆكی ئێستا بەردەوامە و دەڵێت، ئەو سوكایەتیەی بەسەر ئەمریكادا هێناویەتی، هیچ سەرۆكێكی تر نەیهێناوە، جارێكی تریش داوای دەست لەكار كێشانەوەی لێدەكات.

ئاوێنه‌: دۆناڵد ترامپ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی "فۆكس نیوز"ی ئەمریكی باسی لەوەكردووە، بڕیاری بایدن بۆ كشانەوە پەلەی پێوە دیار بوو، تەنانەت ئەوەشی تێپەڕاند كە جیمی كارتەر سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا كردی لەساڵی 1979، كە بەهۆیەوە كارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە تاران دەستبەسەر كران.

ترامپ سەبارەت بە دیمەنی كەوتنە خوارەوەی هاوڵایانی ئەفغانی لە فڕۆكەخانەی كابوڵ كە خۆیان بە فڕۆكەیەكی ئەمریكیەوە هەڵواسیبوو وتی، كەس پێشتر شتی لەو جۆرەی نەبینیوە، ئەو كەسانە بەهۆی ترسی زۆرەوە خۆیان بە فڕۆكەكەدا هەڵواسیبوو و لە بەرزی 600 مەترەوە كەوتنە خوارەوە.

سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەوەی روویدا و تاڵیبان ئەفغانستانی كۆنترۆڵ كرد بەهۆی ئەو گرێبەستانەوە بوو لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی كران، ئەو هەرگیز متمانەی بە "ئەشرەف غەنی" سەرۆكی هەڵاتووی ئەو وڵاتە نەبووە، كەسێكی گەندەڵە و تەنها بەدوای پارەوە بوو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×