ئیئتلافی نەسر: بۆردومانەكەی توركیا بۆ سەر شنگال پێشێل كردنی سەروەری عێراقە
  2021-08-18       303       

ئیئتلافی نەسر جەخت لەوە دەكاتەوە، بۆردومانەكەی توركیا بۆ سەر شنگال پێشێل كردنی سەروەری عێراقە و بەبێ‌ لێپرسینەوە تێناپەڕێت.

ئاوێنه‌: عەلی سنێد ئەندامی ئیئتلافی نەسر كە حەیدەر عەبادی سەرۆكایەتی دەكات لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، زوو بێت یاخود درەنگ توركیا باجی دەستدرێژیەكانی دەدات و زیادەڕەوییەكانی بۆ سەر عێراق بەبێ‌ لێپرسینەوە تێناپەڕێت.

باسی لەوەشكردووە، ئیئتلافی نەسر رەتی دەكاتەوە عێراق ببێتە مەیدانی یەكلاكردنەوەی كێشەكانی نێوان توركیا و پەكەكە، داواش لە حكومەت دەكەن بەرپرسیارێتی پاراستنی حەرەمی وڵات هەڵبگرێت.

رۆژی سێ شەممە فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا نەخۆشخانەیەكیان لە گوندی سكینێی سەر بە قەزای شەنگال بۆردومان كرد و لانیكەم پێنج كەس كوژران و چوار كەسیش برینداربوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×