مەلا عومەر چنگیانی: جامی تووڕەیی ئەقڵی نوێژکەران لێی دەڕژێت
  2021-08-18       508       

مەلا عومەر چنگیانی مامۆستای مزگەوتی خەدیجە لە هەولێر و چالاكی ئاینی پێشبینی دەكات لەپاش ڕووداوەكانی ئەفغانستان كەسانی توند و داعشی نوێ سەرهەڵبدات.   

ئاوێنه‌: چنگیانی لە وتارێكدا باس لەوە دەكات لەپاش ئەفغانستان چاوەڕوانی ئەو ئەوەیە، دەرفەت بڕەخسێت بۆ "دروستکردنی کەسانی توند، داعشی نوێ، یان دەیان حەسەن سەباحی کۆن، کە تەنها چاوەڕوانی سەعاتی سفرن".   

چنگیانی كە زیاتر لە میدیای پارتیدا چالاكە و پێشتر كاندیدی ئەو حیزبە بووە بۆ پەرلەمان ئەوەشی وتووە "خۆشبەختانە لەناو گۆڕەپانەکەدا، هێشتا کەسانێک ماون، ڕێزیان بۆ سەرکردایەتیە سیاسیەکەی کوردی تێدا ماوە، کە ئەمەیش سنووردارە و، پێویستە کاری لەسەر بکرێت، دەنا خەریکە جامی تووڕەیی ئەقڵی نوێژکەران لێی دەڕژێت".   

لەبارەی هۆكاری ناڕەزایی و توڕەیی نوێژكەرانیش دەڵێت "بەدەمەوەدانی دەسەڵاتی سیاسی و جڵەوشلکردن بۆ دوو سێ مناڵومەزنی کوردینووس گێلی بێئاگا گۆیا وەک بە خۆیان دەڵێن پڕۆفیسۆر لە بواری ئیسلام، بەهۆی خوێندنەوەیان بۆ چەند دەقێکی مێژوویی کە ئەمەیش باجەکەی زۆر بە توندی دەدەین، گەر تا زووە هەوساریان لێ توند نەکرێتەوە".   

لە کۆتایشدا مەلا عومەر چنگیانی دەڵێت "ڕاستە لەسیاسەت نازانم بەڵام گوێ بگرن خراپ نییە".  
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×