سەفین دزەیی باس لە خواستی هەرێم بۆ دروستكردنی "وەزارەتی دەرەوە" دەكات
  2021-08-18       275       

سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هەرێم رایگەیاند، بەرنامەیان هەیە لەداهاتودا پڕۆژە یاسایەك رەوانەی پەرلەمان بكەن بۆ ئەوەی فەرمانگەكەیان بكرێتە وەزارەت.

ئاوێنە: سەفین دزەیی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە كە لە 2009 دروستكراوە، لەو كاتەوە تا ئێستا كۆمەڵێك گۆڕانكاری بوە، نوێنەرایەتی زیاترمان لە وڵاتان هەبوە، نێردە دیپلۆماسییەكان لە هەرێمی كوردستان زیادیان كردوە، بۆیە بە پێویستمان زانی كە هەیكەلی فەرمانگەكەشمان دەستكاری بكەین، تا ئەو كاتەی لە داهاتو پڕۆژە یاسایەك پێشكەش بە پەرلەمانی كوردستان بكرێت بۆ بە وەزارەتكردنی فەرمانگەكە."

وتیشی"ئەوەش كاتی دەوێت چونكە وەك دەزانن سیاسەتی دەرەوە، لە دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵدایە، لەبەرئەوە ئێمە دەبێت كەمێك هەستیارانە رەفتار بكەین، بەڵام یەكێك لەو بەرنامانەمان ئەوەیە لەداهاتودا یاسایەك هەبێت بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئەوەش بۆ بە وەزارەتكردنی فەرمانگەكە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×