چوار پەرلەمانتاری كورد: هێنانی بەنزین لە بەغداوە هەوڵی ئێمەیە نەك حكومەتی هەرێم
  2021-08-18       410       

چوار پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنن كە هێنانی بەنزین لەبەغداوە هەوڵێكی چەند مانگەی ئەوانە نەك حكومەتی هەرێم. ئەوەش دوای ئەوەی وەزیری سامانە سروشتییەكان رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوەوە یەك ملیۆن لیتر بەنزین لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان دێت.

ئاوێنە: ئەحمەد حاجی رەشید، سەركەوت شەمسەدین، رێبوار كەریم، غالب محەمەد پەرلەمانتارانی كورد لە پەرلەمانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا وتویانە"هێنانی بەنزین لە بەغداوە هەوڵێکی چەند مانگەی ئێمەیە نەک حکومەتی هەرێم، لە چەند رۆژی داهاتوش وردەکاری زیاتر دەخەینەڕو."

هەر ئەمڕۆ كەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان، وتبوی، لە 23ی ئابەوە یەک ملیۆن لیتر بەنزین لە بەغداوە دێت، "ئەمەش وادەکات کوالێتیی بەنزینەکەمان باش ببێت و نرخەکەشی دەبێت بە 650 دینار بە کوالێتییەکی باش و لە هەمو کوردستان بەو نرخە دەبێت."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×