2021-08-19   423     
فیرقەی سوڵتان مورادی لایەنگری تورکیا ئاشکرایکردوه، هەر خێزانێکی ئاوارەی کورد ئەگەر بیەوێت بگەڕێتەوە بۆ عەفرین ئەوە دەستبەجێ ماڵەکەی خۆی ڕادەستدەکرێتەوە، بهرپرسێكى باڵاى ڕۆژئاواى كوردستانیش تهئكیددهكاتهوه، گهڕانهوهى ئاوارهكان مهترسیهو تائێستا ڕفاندنو كوشتن لهسهر كوردان بونى ههیه.
زیاتر لەسێ ساڵ تێپهڕبوه بەسەر داگیرکردنی کانتۆنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیاو گروپە چەکدارییە سورییەکانی لایەنگری ئەنکەرە، بهو هۆیهوه سەدان هەزار خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکە ئاوارهو دهربهدهربونه.
ئاژانسی "هاوار نیوز" لهزارى بەدران چیا کورد جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان لەبارەی ئەگەری گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین بۆ ناوچەکانی خۆیان ڕایگەیاندوە، دەستەبەرکردنی کەشێکی یاسایی دادپەروەرانە بۆئەوەی هەموو ئەو ماڵو موڵکەی خەڵکی ڕەسەنی عەفرین کە دەستی بەسەرداگیراوە، مەرجێکی گرنگی تەواوکردنی گەڕانەوەیەکی سروشتییو سەلامەتانەی خەڵکە ئاوارەکەیە.
وتوشیەتی:"خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا لەگەڵ ئەوەدایە هەموو ئاوارەکانی عەفرین بگەڕێنەوە سەرماڵو حاڵی خۆیان، بەڵام ئەو دۆخەی ئێستا لەوێ هەیە مەترسییە بۆسەر ژیانی کەسە گەڕاوەکان، هێشتا ڕۆژانە هاوڵاتیانی کورد دەکوژرێنو دەڕفێنرێن".
لێدوانی ئەو بەرپرسە کوردەی ڕۆژئاوای کوردستان دوای ئەوەدێت، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییە گشتییەکانی سەر بەفیرقەی سوڵتان مورادی لایەنگری تورکیا ئاشکرایکردبوو، لەهەر خێزانێکی ئاوارەی کورد ئەگەر بیەوێت بگەڕێتەوە بۆ عەفرین ئەوە دەستبەجێ ماڵەکەی خۆی ڕادەستدەکرێتەوە.
بەوتەی ئەو، هیچ پرۆسەیەکی تەعریبکردن لەعەفریندا ڕوینەداوەو هێشتا ئەنجومەنی ناوخۆیی شارەکە کە لە15 ئەندام پێکدێتو لهو ژمارهیهش 13یان کوردنو ئەوە لەهەموو سێکتەرەکانی تریشدا هەروایەو پێکهاتەی کورد زۆرینەی شارەکەیە.