ئەمریکا ئیدانەی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر شەنگال دەکات
  2021-08-19       389       

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیدانەی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر قەزای شەنگال دەکات و داوای رێزگرتن لە سەروەری عێراق دەکات.

ئاوێنه‌: بەشی خۆرھەڵاتی دور لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا لە تویتەر ئیدانەی بۆردومانەکانی تورکیای کردوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، واشنتۆن ئاگاداری ئەو راپۆرتانەیە کە سەبارەت بە بۆردومانکردنی ناوچەکانی باکوری عێراق لەلایەن تورکیاوە بڵاودەکرێتەوە و دەبێت لە کارە سەربازییەکاندا رێز لە سەروەری عێراق بگیرێت.

رۆژی سێشەممە فرۆکەیەکی تورکیا ناوەندێکی تەندروستی لە قەزای شەنگال بۆردومان کرد و بۆردومانەکە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە .
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×