عێراق، سوریا و ئەفغانستان خاوه‌نی خراپترین پاسپۆرتن له‌سه‌ر ئاستی جیهان
  2021-08-19       584       


ماڵپەڕی (Global Passport Power Rank) دواین ریزبەندی  بە‌هێزترین پاسپۆرتەکانی وڵاتانی جیهانی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ریزبەندییەکە هاوڵاتیانی ئەڵمانیا، ئیسپانیا، ئوستڕاڵیا و سویسرا خاوەنی باشترین  پاسپۆرتن و عێراق، سوریا و ئەفغانستانیش لەدواین پلەکانی ریزبەندییەکەدان.

ئاوێنه‌: ماڵپەڕی (Global Passport Power Rank) دواین ریزبەند بۆ پاسپۆرتی وڵاتانی جیهان بڵاوکردوەتەوە، لە ریزبەندییەکەدا هاتوە پاسپۆرتی ئەڵمانیا باشترین پاسپۆرتی جیهانە و هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەتوانن بەبێ ڤیزا گەشتی 139 دەوڵەتی دیکەی جیهان بکەن، هاوکات وڵاتانی ئیسپانیا، ئوستڕاڵیا و سویسرا لەپلەی دوەمی ریزبەندییەکەدان کە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە دەتوانن بەبێ ڤیزا گەشت بۆ 138 دەوڵەتی دیکەی جیهان بکەن.

لەکۆتایی ریزبەندییەکاندا و لەپلەی 86دا پاسپۆرتی سوریا هاتوە، هەروەها لە پلەی 87ی ریزبەندییەکەدا پاسپۆرتی عێراقی باسکراوە کە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بەبێ ڤیزا دەتوانن گەشتی 32 وڵاتی دیکە بکەن و بۆ 166 دەوڵەتی دیکەش پێویستە پێشوەخت داوای ڤیزای گەشتکردن لەو وڵاتە بکەن کە سەردانی دەکەن.

هەروەها لەپلەی کۆتایی ریزبەندییەکەدا پاسپۆرتی وڵاتی ئەفغانستان هاتوە کە پلەی 88ـە و کۆتایی ریزبەندییەکەیە وەک خراپترین پاسپۆرتی جیهان، هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بەبێ ڤیزا دەتوانن گەشتی 31 وڵاتی دیکە بکەن و بۆ 167 دەوڵەتی دیکەش پێویستە پێشوەخت داوای ڤیزای گەشتکردن لەو وڵاتە بکەن کە سەردانی دەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×