ئاسیاسێڵ لەسەر ئاستی جیهان وەک باشترین ڕوماڵی تۆڕی پەیوەندی وخێراترین ئینتەرنێت لە عێراق دەستنیشانکرا
  2021-08-19       301       

ئاسیاسێڵ لەسەر ئاستی جیهان وەکو باشترین ڕوماڵی تۆڕی پەیوەندی مۆبایل لەلایەن  "Ookla Speedtest"و خێراترین ئینتەرنێت لەلایەن "Speedchecker"وە لەعێراقدا دەستنیشاندەکرێت.

عومەر فالح بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پەیوەندییە گشتییەکان‌و بەبازاڕکردنى ئاسیاسێڵ  ڕاگه‌یاند، "وەرگرتنی ئەم خەڵاتانە مایەی ئەوپەڕی شانازی‌و خۆشحاڵیمانە کەوا لەلایەن دامەزراوە گەلێکی پایەبەرزو بەناوبانگی وەکو"Ookla" و"Speedchecker"وە ڕێزمان لێدەنرێت، ئێمە دان بەو ڕاستیەدا دەنێین کە هەردوو دامەزراوەکە زۆر شەفافن، هەڵسەنگاندن‌و خەڵاتەکانیان باشترینی باشترینەکانە؛ بۆیە ئەم دەستکەوتە گەورەیە جێگەی ئەوپەڕی شانازی ئێمەیە".

وتیشى:"ئەمەش نیشانەی هەوڵی گەورەو کاری جددی کارمەندە دڵسۆزو خاوەن تێڕوانین‌و جددیەکانمانن، سەرەڕای ئەوەی پرەنسیپەکانی ئاسیاسێڵ بەتەواوەتی بۆ هەموو جیهان نمایشدەکەن کە هەمیشە پرەنسیپ گەلێك بون تایبەت بەلەخۆگرتن‌و گەشەپێدان‌و بەرپرسیارێتی، ئێمە شانازی بەوەوە دەکەین کە سەرمەشقی کۆمپانیاکانین لەعێراقدا لەڕوی خێرایی ئینتەرنێت‌و ڕوماڵی تۆڕی پەیوەندی مۆبایل، ئەمەش پێگەیەکە کە ئێمە زۆر پەرۆشین بۆ پارێزگاریکردن لێی".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "بەتایبەت دوای وەها ساتەوەختێکی پڕ لەسوپاس‌و پێزانین؛ ساتەوەختی خەڵاتکردنمان بۆ ئەوکارانە، بەشداربووانمان خاڵی گرنگی پێدانی پلە یەکی ئێمەن‌و ڕەزامەندیشییان بەردەوام ئەولەویەتی پلە یەکی ئێمەیە".

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ دوگ سەتڵز بەڕێوەبەری جێبەجێکاری Ookla دەڵێت:"خەڵاتەکانی Speedtest" تێستی خێرایی کە لەلایەن Ooklaوە دەبەخشرێن، بۆ دەستەبژێرێك لەکۆمپانیاکانی تۆڕی ئینتەرنێت‌و مۆبایل تەرخانکراون کە ئەداکردنێكی نایابیان هەبووە لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت‌و ڕووماڵی تۆڕی پەیوەندی لەبازاڕێکی دیاریکراودا، مایەی خۆشحاڵیمانە کە ئەم خەڵاتە پێشکەشی ئاسیاسێڵ دەکەین وەکو باشترین ڕوماڵی تۆڕی مۆبایل لەعێراق".

دامەزراوەی جیهانیی "Ookla®"خەڵاتی یەکەمین کۆمپانیای مۆبایلى لەنێو کۆمپانیاکانی مۆبایل به‌خشیه‌ ئاسیاسێڵ بۆ ڕوماڵی تۆڕی پەیوەندی بۆ ساڵی 2021، بەدەستهێنانی خەڵاتی "OoklaSpeedtest" له‌لایه‌ن ئاسیاسێڵه‌وه‌ تەنها چەند مانگێك دوای بەخشینی مۆڵەتی فەرمی دێت بەخزمەتگوزاری "4G"  لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە لەکانونی دووەمی 2021.

ئاسیاسێڵ، یەکەمین کۆمپانیای پەیوەندیی لەعێراق، بۆ جارێكی تر پێگەی پێشەنگی خۆی نیشانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا لەبواری پەیوەندییەکان لەڕێی کاری جددیەوە بۆ سەلماندنی سەرکەوتوویی پلەوپایەی براندەکەی: "ئاسیاسێڵ کۆماندەکاتەوە"، ئاسیاسێڵ کە گەورەترین کۆمپانیای خزمەتگوزاری مۆبایلە جارێکی تر سەرکەوتنی بەدەستهێنا بەوەی لەلایەن ماڵپەڕو ئەپلیکەیشنی "Ookla"وە بۆ تێستی خێرایی وەکو یەکەمین کۆمپانیای پەیوەندی مۆبایل لەعێراق پۆلێنکرا بۆ هەبوونی باشترین ڕووماڵی تۆڕی پەیوەندی.

دەربارەی ئاسیاسێڵ
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل‌و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لەعێراق‌و له‌1ى كانونى دووەمی2021ــەوە ژماره‌ى به‌شداربووی ڕەزامەندی 14.7 ملیۆنی تێپەڕاندووە.

ئاسیاسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لەعێراق، یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت‌و خزمەتگوزای 4G بەکوالێتییەکی بەرز لەسەرتاسەری سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابینبکات.‌

تۆڕى ئاسیاسێڵ زیاتر99%ى دانیشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ فراوانترین تۆڕى مۆبایل له‌بەرامبەر دوو كۆمپانیایەکەی تری مۆبایل له‌عێراقدا. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوەدەکات کە لەکانونی دووەمی 2015وە بەباشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دادەنرێت کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بەبەرزترین کوالێتی لەعێراق دابیندەکات.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×