حكومه‌تی عێراق قەرز‌ بە بێکاران ده‌دات
  2021-08-19       176       

 عادل رکابى، وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى عێراق لە لێدوانێکدا بە ئاژانسى هەواڵى عێراقییەى راگەیاند، لە سەرەتاى مانگى داهاتوو بەشێکى تر لە قەرز دەدرێتە بێکاران لەسەرجەمى پارێزگاکان.

ئاوێنه‌: وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى عێراق راشیگەیاند، بەشێکى تر لە قەرز دەدرێتە بێکاران لەسەرجەمى پارێزگاکاندا. ونیشیکردەوە کە قەرزەکە بۆ ئەنجامدانى پڕۆژەى بچوک و بەدەستهێنانى داهاتە.

 له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ کوێستان محەمەد، وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیاند "ئەو قەرزەى کە وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى عێراق بڕیارى خەرجکردنى داوە هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×