پۆلیسی سلێمانی: ئەو تۆمەتبارە دەستگیركرا كە لە یانەیەكی شەوانەدا لە كەسێك دەدات
  2021-08-19       677       

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركردوە كە لە ناو یانەیەكی شەوانەدا لە گەڕەكی سەرچنار لە كەسێك دەدات. ڤیدیۆی روداوەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوەو پۆلیس دەڵێت: مێژوی روداوەكە بۆ مانگی 12ی ساڵی رابردو دەگەڕێتەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژئاوا -بنكەی پۆلیسی سەرچنار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەناو یانەیەكی شەوانەدا لەگەڕەكی سەرچنار هێرشیكردبوە سەر هاوڵاتییەك."

ئەوەشی خستۆتەڕو"دوای ئەوەی لەتۆڕەكۆمەڵایەتییەكان گرتە ڤیدیۆیەك لەناو یانەیەكی شەوانە بڵاوبۆوە كە مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی 12ی ساڵی 2020 كە وا تۆمەتبارێك هێرش دەكاتە سەر هاوڵاتییەك، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی ناوشار-ڕۆژئاوای ڕاسپارد كە هەستن بەدۆزینەوەی تۆمەتبارو ئەو هاوڵاتییەی كە هێرشیكراوەتە سەری."

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە "دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا هاوڵاتییەكە بدۆزرێتەوەو سكاڵا تۆمار بكات و لەماوەیەكی كەمیشداو لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە تۆمەتبار دەستگیركرا."

جەختیشی كردۆتەوە كە "لەئێستادا تۆمەتبار (م ، ف ، ع ) لەدایكبوی 1993 بەناسنامە ئێرانی/ دانیشتوی شاری سلێمانی، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەندە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×