پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
  2021-08-19       584       

بڕیار وایە لەشاری سلێمانی خولی چواردەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی DBX بە بەشداری 160 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی بەڕێوەبچێت.

ئاوێنە، زریان محەمەد: داستان خالید، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لەکۆمپانیای "عێراق تەقدوم بۆ پێشانگا" بە ئاوێنەی راگەیاند"کۆمپانیاکەمان ساڵانە پێشانگای نێودەوڵەتی DBX بەسەرپەرشتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەچاودێری پارێزگاری سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکاتەوە."

راشیگەیاند"بۆ ئەمساڵ بەتەواوی خۆئامادەکاری و ڕێنماییە تەندروستییەکان چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی DBX بە بەشداری 160 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە ڕێکەوتی 25/8 تا 30/8 بۆماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت."

ئاماژەی بەوەشدا کۆمپانیا بەشدارەکان تایبەتن بە بوارەکانی خۆراک، بیناسازی، پەیوەندییەکان، تەکنەلۆژیا، ئەندازیاری، پاکكەرەوە، کەلوپەلی جوانکاری، جلوبەرگ، پێداویستی ئۆتۆمبێل، بڵاوکراوە و چاپەمەنی، کتێب، تەندروستی، کارگەی لەقتونان، کارەبایی، پێداویستی ناوماڵ.

ئەوەشی ڕونکردەوە کۆمپانیا بەشدارەکان لە هەشت وڵاتەوە دێن وەک: ئێران و تورکیاو میسرو ئازەرباینجان و فەرەنساو ئیتاڵیاو لوبنان و ئوردن و کۆمپانیاکانی وەزارەتی پیشەسازی عێراق و بریکارنامەکانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا کە لە هەرێمی کوردستان وەکیلیان هەیە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×