سه‌رده‌شت محەمه‌د، به‌رپرسى به‌شى شه‌هیدانی ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تیى پارێزگاى (سلێمانى- هه‌ڵەبجه)، رایگەیاند، له‌سه‌ر بڕیارى مەسعود بارزانى، 500 یه‌که‌ى نیشته‌جێبون له سنورى پارێزگاى سلێمانى به‌سه‌ر که‌سوکارى شه‌هیدانى پارتیدا دابه‌ش ده‌کرێن.
ئاوێنە: سه‌رده‌شت محەمه‌د، به‌رپرسى به‌شى شه‌هیدانی ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تیى پارێزگاى (سلێمانى- هه‌ڵەبجه)ى پارتى دیموکراتى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى رەسمی حزبەكەی راگەیاند، ئەو 500 یەكەی نیشتەجێبونە لە چوارچێوەی (پرۆژه‌ى کانى سپى) به‌سه‌ر كەسوكاری شەهیدانی پارتیدا دابەشدەكرێن و ئێستا دسەت بە رێکاره سه‌ره‌تایییه‌کان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كراوە.
بەپێی قسەی ئەو بەرپرسەی پارتی، روبەروی هەر خانویەك لەو یەكانەی نیشتەجێبون 200 مەترەو "دابه‌شکردنیان به‌پێى کۆمه‌ڵێک مه‌رج و ڕێنمایى ده‌بێت، له‌وانه ده‌بێ که‌سه‌که شه‌هیدى فعلى بێت و ئه‌وله‌ویه‌تی زیاتریش بۆ ئه‌و خانه‌وادانه‌یه که زیاتر لە شه‌هیدێکیان هه‌یه".