32 كۆچبەری كورد
كە لە كەناراوەكانی توركیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێكەوتون، بەهۆی لەكاركەوتنی
یەختەكەیان لە دورگەیەكی یۆنان گیریان خواردوە كە خەڵكی چەمچەماڵ، سلێمانی،
سەیدسادق و رانیەن.
ئاوێنە: ماڵپەڕی
"پشتی نیوز" بڵاویكردەوە، له شه‌وی رابردوەوە یه‌ختێك به 32 سه‌رنشینی
كورده‌وه كه هه‌مویان خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ، سلێمانی، سه‌یدسادق و ڕانیەن، له كه‌ناراوه‌كانی
توركیاوه به‌ڕێ كه‌وتن به‌ره‌و ئیتاڵیا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماتۆڕی یه‌خته‌كه‌یان
له كاركه‌وت، كاپتنی یه‌خته‌كه به‌ڕه‌زامه‌ندی ته‌واوی كۆچبه‌ره‌كان خۆیان، له
دورگه‌یه‌كی شاخاوی یۆنان‌دا هه‌موانی به سه‌لامه‌تی به‌جێهێشت.
ماڵپەڕەكە
ئاماژەی بەوەداوە كە ئەو كارەی كاپتنەكە به مه‌به‌ستی ئه‌وه بوە ژیانی كۆچبه‌ره‌كان
نه‌خرێنه مه‌ترسیه‌وه و توشی هیچ روداوێكی نه‌خروازراو نه‌بن.
ئەوەشی خستۆتەڕو"له ئێستادا كۆچبه‌ره‌كان له دورگه‌یه‌كی
شاخاویدان، هه‌مویان سه‌لامه‌تن، داوا ده‌كه‌ن هاوكاری بكرێن و دیپۆرتی توركیا نه‌كرێنه‌وه."
هه‌روه‌ها كۆچبه‌ره‌كان
ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه توشی ژێر ئاوكه‌وتن بوبێتن و ده‌ڵێن ئه‌وه دوره له
راستی. ده‌شڵێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماتۆڕی یه‌خته‌كه له كار كه‌وت، بڕیاریاندا له
گه‌شته‌كه به‌رده‌وام نه‌بن بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان و له سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی ته‌واوی
كۆچبه‌ره‌كان بڕیاریاندا له دورگه‌یه‌كی شاخاوی جێیان بهێڵن و له‌وێ داوای هاوكاری
بكه‌ن.
له نێو كۆجبه‌ره‌كاندا
4 منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ هه‌ن.