لە سلێمانی كەسێك دەستگیركرا كە تەقەی لە ماڵێك كردبو
  2021-08-20       281       

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەگەڕەكی چوارباخ لەشاری سلێمانی تەقەی لەماڵێك كردبو و زیانی مادی بە ماڵەكەو ئۆتۆمبێلی سكاڵاكار گەیاندبو.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا وتی"دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبنكەی پۆلیسی رزگاری تۆماركرد كە تەقە لەماڵەكەی كراوەو زیان بەر ئۆتۆمبێلەكەی كەوتوە، بنكەی پۆلیسی ڕزگاری و بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو كەشف و هێلكاری كرا و دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا ."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لەئێستادا تۆمەتبار (ف. ع. ف.) لەدایكبوی 1985 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×