"موچەی ئەم مانگە بەبێ لێبڕین دابەش دەكرێت"
  2021-08-20       1018       

میدیای رەسمی یەكێتی لەزاری سەرچاوەیەكەوە لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە رایگەیاند، بڕیارە رۆژی 25ی ئەم مانگە دەست بە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بكرێت و موچەش بە بێ لێبڕن دابەش دەكرێت.

ئاوێنە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە "کوردسات نیوز"ی راگەیاند، موچەی مانگی ھەشتی فەرمانبەرانی ھەرێم لەکاتی خۆیدا و بەبێ لێرین دابەش دەکرێت.

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی وتیشی، داھاتی ئەم مانگەی حکومەتی ھەرێم زیادیکردوە.

حکومەتی ھەرێم مانگی رابردو موچەی بەبێ لێبڕین دابەش کرد، ئەوەش دوای ئەوەی بەغدا 200 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد.

هەرچەندە تاوەكو ئێستا بۆ ئەم مانگە بەغدا هیچ بڕە پارەیەكی رەوانەی هەرێم نەكردوە بەڵام پێشتر فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا رایگەیاندبو، بەغدا پابەنددەبێت بە ناردنی ئەو بڕە پارەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×