2021-08-20   781     
دو سه‌مونخانه له‌هه‌ولێر به‌هۆی گرانكردنی نرخی سه‌مونه‌وه داخراون، پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سه‌رجه‌م نانه‌واخانه‌و سه‌مونخانه‌كان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه، گرانكردنی نرخی نان‌و سه‌مون به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه پێدراونییه‌و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران ده‌گیرێته‌به‌ر.
ئاوێنه: له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕو كه له‌سه‌ر فه‌رمانی پارێزگاری ھه‌ولێر، ئه‌مڕۆ ھه‌ینی به‌ھۆی گرانكردنی نرخی سه‌مون له‌نرخی دیاریكراو كه 10 سه‌مون به‌هه‌زار دینار جێگیركراوه، بۆ 8 سه‌مون به‌هه‌زار دینار، دو سه‌مونخانه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی قایمقامیه‌تی ھه‌ولێر داخران‌و ڕێكاری یاساییش له‌به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كانیان ده‌گیرێته‌به‌ر.
پارێزگای هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاندووه، "جارێكی تر ئاگاداری سه‌رجه‌م خاوه‌نی نانه‌واخانه‌و سه‌مونخانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه گرانكردنی نرخی نان و سه‌مون به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه پێدراو نییه‌و خاوه‌نی هه‌ر نانه‌واخانه‌و سه‌مونخانه‌یه‌ك له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر له‌و نرخه‌ی دیاریكراوه، نرخه‌كه گرانتر بكات، شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت‌و ڕێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر".