هەڵەبجە..ژنە مامۆستایەك لە ماڵەكەیدا خۆی خنكاند
  2021-08-21       717       

پۆلیسی هەڵەبجە ئاشكرایكرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ژنێكی تەمەن 35 ساڵ كە پیشەی مامۆستا بوە، لەماڵەی خۆیان لە گەڕەكی شارەوانی شارەكە خۆی خنكاندوەو كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئاوێنە: بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 21ی ئابی 2021، لە گەڕەکی شارەوانی ژنیکی تەمەن 35 ساڵ بەناوی  (ن. ا. م.) کە پیشەى مامۆستا بو لە ماڵی خۆیان خۆی خنکاندو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا."

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە وتیشی"پاش گەیشتنی تیمی لێکوڵینەوەی پولیس، دۆسیە بۆ روداوەکە کرایەوە لە بنکەی پولیسی شەهید سەرکار و وتەی کەسوکاری کۆچکردو وەرگیراو رایانگەیاند کە بارودۆخی دەرونی جێگیر نەبوەو ماوەیەکە توشی نەخۆشی بوە."

بەرزان عوسمان ئەوەشی خستەڕو"دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×