لە هێرشێكی داعشدا چوار چەكداری حەشدی شەعبی لە باكوری بەغدا كوژران
  2021-08-21       368       

دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، شەوی رابردو لە هێرشێكی چەكدارانی داعشدا بۆ سەر هێزێكیان لە قەزای "تارمیە"ی باكوری بەغدا، چوار چەكداری حەشد كوژراون و شەشی دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: دەستەی حەشدی شەعبی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا ناوی كوژراو و بریندارانی هێرشەكەی بڵاوكردۆتەوەو وتویەتی، یەكێك لە كوژراوەكان جێگری فەرماندەی فەوجی مغاویری لیوای 12ی حەشدی شەعبییە.

حەشدی شەعبی، رایگەیاندوە، چەكدارانی داعش قەزای تارمیە-یان لە باكوری بەغدا كردۆتەوە حەشارگەی خۆیان كە ناوچەیەكی مەترسیداری جیاكەرەوەی نێوان بەغداو سەڵاحەدین و ئەنبارە.

هێزەكانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكیان لە ناوچەكە دژ بە چەكدارانی داعش دەستپێكردوە كە لە ئێستادا پێی ناوەتە هەفتەی دوەمییەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×