وەزیری سامانە سروشتییەكان: لەم هەفتەیەدا بەغدا رۆژانە یەك ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێم دەنێرێت
  2021-08-21       315       

د. کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ هەمو پێداویستییەكانی هەرێم لە نەوتی سپی بەتەواوەتی لەلایەن بەغداوە دابیندەكرێت و لەم هەفتەیەشدا بەغدا رۆژانە یەك ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێم دەنێرێت.

ئاوێنە: وەزیری سامانە سروشتییەكان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ روداو، سەبارەت بەو خاڵانەی لە كۆبونەوەی لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق لەسەری رێككەوتون، رایگەیاند، هەردولا لەسەر ئەوە رێککەوتون کە لە ئەمساڵدا هەمو پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان لە نەوتی سپی بە تەواوەتی لەلایەن بەغداوە دابین بکرێت.

وتیشی، بڕیارە لە 23ـی ئابەوە رۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزین لە بەغداوە بگاتە هەرێمی کوردستان و نرخی لیترێک لە بەنزینەکەش 650 دینار دەبێت.

سوتاندنی غازی پەیوەست بە نەوت لە کێڵگەکان یەکێکە لە کێشەکانی بەرهەمهێنانی نەوت کە کاریگەریی لەسەر ژینگە و تەندروستیی هاوڵاتیان هەیە، بە وتەی وەزیری سامانە سروشتییەکان 18 مانگ مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت دراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو غازەی دەسوتێندرێت و نابێت یەک پێ سێجاش لەو گازە بسوتێندرێت لە کاتێکدا پێشتر رۆژانە زیاتر لە 150 ملیۆن پێ سێجا لەو غازە سوتێندراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×