ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنا لەهەرێم: توشبون كەمی كردو مردن هەڵكشا
  2021-08-21       497       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو كەمی كردوە بەڵام ژمارەی مردن بە ڤایرۆسەكە هەڵكشاوە بەشێوەیەك كە 722 توشبوی نوێ تۆماركراون و 33 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا نۆ هەزارو 463 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا كەمتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك 722 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و دو هەزارو 44 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 33 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 13 لە هەولێر، 6 لە سلێمانی، 10 لە دهۆك، 2 لە گەرمیان، 2 لە راپەڕین.

دەقی راگەیەندراوەكە:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×