وته‌بێژی ده‌روازه‌ی
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان ئاشكرایكرد، قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له مه‌رزی
په‌روێزخان لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران له خراپترین ئاست دایه‌و گه‌یشتۆته
ئاستێكی مه‌ترسیدار.
ئاوێنە: عه‌باس ئیسماعیل عه‌لی، لێپرسراوی ڕاگه‌یاندن
و په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌روازه‌ی نیوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان و وته‌بێژی ده‌روازه‌كه
له‌وتویژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه رایگه‌یاند، ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له په‌روێزخان
ئێستا له خراپترین ئاست دایه‌و گه‌یشتۆته ئاستێكی مه‌ترسیدار.
وتیشی، 80 لەسەدی باره‌كانی له ئێستادا كه‌می كردوه، هۆكاره‌كانی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و مه‌رزانه‌ی لە ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن. ئه‌وانه
ئاسانكاری زۆر بۆ بازرگانه‌كان ده‌كه‌ن، به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی به ئێمه
ده‌گات ڕێكاری ته‌عریفه‌ی گومرگی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ناكەن و له‌ڕوی كوالیتی كۆنترۆڵه‌وه
لاوازن و له ڕوی پارێزگاری كردن له ژینگه و رێگاوبان له‌و مه‌رزانه مەرجەكان
جێبه‌جێ ناكرێن وه‌ك ئه‌وه‌ی له مه‌رزی په‌روێزخان هه‌یه.
ئەوەشی
خستۆتەڕو"له مانگی 4 به‌دواوه واته رێژه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی مانگ به مانگ
داده‌به‌زێت."