وەزیری سامانە سروشتییەکان: حكومه‌تی عێراق نه‌وتى سپى هه‌رێم دابین ده‌كات
  2021-08-21       348       

وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاشكرایده‌كات، بۆ ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق ڕێكه‌وتون ته‌واوى پێداویستیه‌كانى نه‌وتى سپى هه‌رێمى كوردستان به‌غدا دابینى بكات، ده‌شڵێت:"لە23ى ئه‌م مانگه‌وه‌ ڕۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزین ده‌گاتە هەرێمی کوردستان‌و نرخی لیترێک بەنزینیش ده‌بێته‌ 650 دینار".

ئاوێنه‌: د. کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکانى حكومه‌تى هه‌رێم ناوه‌ڕۆكى كۆبونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌سه‌ر سێ خاڵ ڕێكه‌وتوین‌و یەکێکیش لەوانه‌ ناردنی نەوتی سپییه‌ لەبەغداوە، هەردولا لەسەر ئەوە ڕێککەوتوین کە لەئەمساڵدا هەموو پێداویستییەکانی کوردستان لەنەوتی سپی بەتەواوەتی لەلایەن بەغداوە دابینبکرێت".
 
ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌و سێ شته‌ى له‌سه‌رى ڕێكه‌وتین یه‌كه‌میان وه‌كو وتم ناردنى نه‌وتى سپى بوو، واتە ئەمساڵ بۆ ئەم زستانە نەوتی سپی دەگاتە هەموو ماڵێکی کوردستان، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتەکەش لەمانگی 10ی ئەمساڵەوە دەستپێدەکات، دوه‌میش، دوای پەیوەندیی نێوان من‌و وەزیری نەوتی عێراق گەیشتینە ئەو بڕیارە ڕۆژانە لەعێراقەوە بڕی یەک ملیۆن لیتر بەنزین بگاتە هەرێم‌و ئەو پرۆسەیەش لە23ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات".

سه‌باره‌ت به‌نرخى به‌نزینیش وه‌زیرى سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ڕوداو ئاشكرایكردوه‌، "بڕیاروایه‌ لە23ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ڕۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزین بگاتە هەرێمی کوردستان‌و نرخی لیترێک بەنزینیش له‌هه‌رێم ده‌بێته‌ 650 دینار".
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×