2021-08-21   403     
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، عێراق لە بەردەم ھەڕەشەی جددی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی تووشبوون و گیان لە دەستداندایە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئاوێنه: مستەفا کازمی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، سەرەڕای ئاستەنگەکانی بەردەم سەقامگیری سیاسی و ئابوری و ئەمنی، بەھۆی ھەڵکشانی ئامارەکانی تووشبوون و گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕەوشی تەندروستی عێراقیش کەوتووەتە بەردەم ھەڕەشەی جددی.
وەزارەتی تەندروستی عێراقیش ڕایگەیاند، بەھۆی زیادبوونی ئامارەکانی تووشبوون و گیان لە دەستدان، ژمارەی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین لە شارەکان بە تایبەتی لە بەغدادی پایتەخت زیادکراون.