توێژینەوەیه‌كی ئیماراتی: سێ ئەگەر هەیە بۆ پەیوەندییەكانی ئێران و تالیبان
  2021-08-21       783       
پەیپەرێكی سەنتەری (المستقبل) ی ئیماراتی لەبارەی پەیوەندییەكانی ئێرانی شیعە و بزوتنەوەی تالیبانی سوننە لە قۆناغی داهاتوودا و پێشبینی ئەوە دەكات ئێران لەپێگەیەكی ناوەڕاستدا بمێنێتەوە بەرامبەر تالیبان تا ئەوكاتەی بارودۆخی بۆ ڕوون دەبێتەوە.   

ئاوێنه‌: توێژینەوە ئیماراتییەكە خوێندنەوەی بۆكردووە  سێ تەوەرەی دیاریكردووە كە پەیوەندییەكان رێكدەخەن ئەوانیش خاڵە هاوبەشەكان و خاڵە ناكۆكەكان و ئەگەرەكانن.  

لەبارەی خاڵە هاوبەشەكان ئەم راستیانەی خستووەتەڕوو:  

ـ ئێران و ئەفغانستان 920 كم سنوری هاوبەشیان هەیە  
ـ هەندێ نەتەوەو پێكهاتە لەهەردوو وڵاتدا هەن لەوانەش بەلوج  
ـ شیعەی ئەفغانستان 15%_ 29% دەبن كە پەیوەندییان باشە لەگەڵ ئێران  
ـ قەبارەی ئاڵوگۆڕ لەنێوان هەردوولا 4 ملیار دۆلارە  

پەیوەندییەكانی ماوەی ڕابردوو:  

ـ ئێران پاڵپشتی تالیبانی كردووە لەڕووی سەربازی و هەواڵگرییەوە دژی سوپای ئەمەریكا  
ـ بەمدواییانە پەیوەندی دیبلۆماسی هەبووە لەنێوان هەردوولا  
ـ سوپای پاسداران و ناوەندەكانی دژی خامنەیی داوا لە شیعەی ئەفغان دەكەن دان بەخۆیاندا بگرن بەرامبەر تالیبان  

مەترسییەكانی ئێران  

ـ ئەگەری پەنادانی گروپە یاخییەكان لەلایەن تالیبانەوە لەوانەش داعش كە ئێران پەیوەندی نییە لەگەڵیان  
ـ ئەگەری پەنادانی گروپە جودا خوازە ئێرانییەكان لە ئەفغانستان  
ـ ئەگەری ئاوارەبوونی ئەفغانییەكان بە ئاراستەی ئێران كە ئێستا 2 ملیۆن و نیوی تێدایە  
ـ زیانی ئابووری لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەشێوەی كاتی  
ـ ئەگەری زیانگەیاندن بەسەرچاوە ئاوییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوولا بەتایبەت ڕوباری هلمند  

سیناریۆ چاوەڕوانكراوەكان:  

ـ بێلایەنی پۆزەتیڤ: لەم ماوەیە ئێران بێدەنگی هەڵدەبژێرێت تا دۆخەكە ڕوون دەبێتەوە  
ـ شەڕی بەوەكالەت دژی تالیبان لە رێگەی باڵە شیعەكانەوە لەوانەش لیوای (فاطمیون) كە لە سوریان و سەر بەسوپای پاسدارانن و خۆیان ئەفغانین و بەمدواییانەش هەوڵ هەبوو حەشدی شیعی ئەفغانی دروست بكەن.  
ـ دروستكردنی پەیوەندییەكی هاوبەش بەر مەبنای هاوكارییەكانی پێشوو.  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×