گەشتی عومڕە دەستی پێكردەوەو یەکەم کاروانی عومرەکاران بەرەو سعوودیە بەرێکەوت
  2021-08-21       219       

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ گەشتی عومڕە دەستی پێكردەوەو یەکەم کاروانی عومرەکاران بەرەو سعوودیە بەرێکەوت.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هاتوە:  ئەمرۆ شەممە ٢١ ئاب یەکەمین کاروانی عومڕە کارانی هەرێمی کوردستان، بەرەوعەرەبستانی سعوودیە بەرێکەوت، ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەم کاروانە بە یەکەمین گەشتی عومرەکارانی کوردستان دادەنرێت دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ.

شێخ نیاز راغب نەقشبەندی بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند: ژمارەی عومڕەکاران (٩٤) کەسە و یەکەمین گەشتی عومڕەیە دوای حەج کە لە کوردستانەوە بەرەو عەرەبستانی سعوودیە سەفەر بکات.

بەرێوەبەری گشتی حەج وعومرە هەروەها دەڵێت بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف هەموو کارئاسانییەک دەکەن بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بتوانن بە ئاسانی گەشتی عومڕە بکەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×