دووکەس لە ئاوی خاپوردا خنکان
  2021-08-21       335       

خێزانێکی پێنج کەسی لەگوندی کۆسەی سەربە پارێزگای دهۆک کەوتنە ناو ئاوی خاپور بەهۆیەوە دووئەندامی خێزانەكە خنکان.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک، ڕاگەیاند، سەرلە ئێوارەی ئەمرۆ شەممە، خێزانێکی پێنج کەسی لەگوندی کۆسەی سەربە پارێزگای دهۆک کەوتنە ناو ئاوی خاپور، بەوهۆیەشەوە دوو ئەندامی خێزانەكە خنکان”.

وتیشی، دوو هاوڵاتییە خنكاوەكە یەكێكیان ناوی هەرمان ڕەجەب،ە تەمەنی 16ساڵە، ئەوەی دیكەشیان گوهدار مستەفا، تەمەنی 37ساڵە و مام و برازای یەکبوون و خەڵکی شاری دهۆکن.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆك باسی لەوەشكرد، “ئەو خێزانە بەمەبەستی گەشتیاری چوبوونه سەر ڕووبارەکە، دوای کەوتنی یەکێک لەمنداڵەکانیان بۆناو ئاوەکە، چوار ئەندامەكەی دیكە بەمەبەستی ڕزگاردنی منداڵەکە چونەتە ناو ئاوەکە لە ئەنجامدا دوو کەسیان خنکان و ئەوانەی تریش ڕزگارکران”.

ئەوەشی خستەڕوو، تەرمی هەردوو هاوڵاتیە خنکاوەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی دهۆک.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×