2021-08-21   452     
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌گه‌ڕه‌كی كوردستان، كچێك له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه كوژرا.
ئاوێنه: له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس به بونی ڕوداوێكی كوشتن له گه‌ڕه‌كی كوردستان، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕوداو و ده‌ركه‌وت كه‌وا كچێك به ناوی ئه‌سما له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه به ناوی (ر. ا. ف.)، ته‌مه‌ن 27 ساڵ كوژراوه.
پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاندوه، هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه "له‌سه‌ر كێشه‌ی خێزانیه" و ئه‌و كوڕه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا هه‌ستاوه به‌كوشتنی خوشكه‌كه‌ی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی روداوه‌كه، توانراوه تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت، لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕوداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه.