ڕوونکردنەوەیەکی نوێ لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەی مووچەی ئەم مانگە
  2021-08-21       832       

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بەغدا 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم دەنێرێت و لە ماوەی هەفتەیەکدا  بەبێ لێبڕین مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەکرێت.   
  
ئاوێنه‌: جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بە میدیاکانی نزیک لە پارتی ڕاگەیاند، " لە دوو رۆژی داهاتوودا بڕیارە بەغدا 200 ملیار دینار بۆ هەولێر بنێرێت، بۆیە لە 25ی مانگەوە مووچە بە تەواوی دەدرێت و لە ماوەی هەفتەیەکدا دابەشکردن تەواو دەکرێت."  

وتەبیژی حکومەتی هەرێم جەختیشیکردووەتەوە، " دڵنیایی هەیە بەغدا ئەو 200 ملیار دینارە بنێرێت، لەگەڵ داهاتی ناوخۆدا وا رێکخراوە مووچەی بە تەواوی پێ بدرێت. "   
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×