بایدن: هیچ بەرژەوەندییەكمان نەماوە تا لە ئەفغانستان بمێنینەوە
  2021-08-21       544       

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، هیچ بەرژەوەندییەكمان نەماوە تا لە ئەفغانستان بمێنینەوە.

ئاوێنه‌: جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە گواستنەوەی هێزەكانی لە ئەفغانستان ڕایگەیاند: كۆشكی سپی پابەندە بە گواستنەوەی سەرجەم هاوكارەكانی لە ئەفغانستان كە رووبەڕووی هەڕەشە بوونەتەوە بۆ ئەمریكا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هێرشنەكردنە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە لایەن تاڵیبانەوە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی دەوحەی ساڵی ڕابردوو، هەروەها سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری توندی داو وتی هەر هێرشێك بكرێتە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان، وەڵامی ڕاستەوخۆ و توندمان دەبێت.

سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشی خستەڕوو، دوای كوشتنی ئوسامە بن لادن سەرۆكی قاعیدە و بنبڕكردنی ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییە هیچ بەرژەوەندییەكمان نییە تا بەردەوامی بدەین بەمانەوەمان لە ئەفغانستان، وتیشی كاری لەپێشینەشمان ئەوەیە كە ڕێگری بكەین لە سەرهەڵدانی گرووپە تیرۆریستییەكان، بەڵام بەبێ بوونی سەرباز.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×