كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێدا و داوا له هاوڵاتیان ده‌كات له په‌نجه‌ره و شوێنه كراوه‌كان به‌دوور بن.
ئاوێنه: ئه‌مشه‌و شه‌ممه كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێدا و زه‌نگه‌كه ماوەی 20 خولەکە به‌رده‌وامه و كونسوڵخانه‌كه داوا لە خەڵک دەکات لە پەنجەرە و شوێنە کراوەکان دووربکەونەوە.
له‌وباره‌یه‌وه ئەحمەد هوشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە سایتی رووداوی راگەیاند "هیچ شتێکی نائاسایی نییە و گەشتەکانی فڕۆکەخانە بەپێی خشتەی راگەیێندراو ئەنجام دەدرێن."
تاكو ئێستا لێدانی زه‌نگه‌كه ناو به ناو به‌رده‌وامی هه‌یه، هێزه‌كانی ئاسایش و دژه تیرۆر هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاونه‌كردۆته‌وه.