دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق ده‌ستیپێكرد
  2021-08-22       428       
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ڕێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (ئاب/8)ی فه‌رمانبه‌ران كرد.

ئاوێنە: له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی ئاگادای سه‌رجه‌م بانكه‌كان ده‌كاته‌وه‌، له‌ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه‌، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (ئاب/8)ی 2021ی فه‌رمانبه‌ران.

وه‌زاره‌تی دارایی باسی داواشیكردوه‌، به‌ڕه‌چاوكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌ستبكرێت به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشینان وچاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی.

جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌ لێدوانێكدا به‌ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی عێراقی راگه‌یاند، له‌ماوه‌ی دو رۆژی داهاتودا، حكومه‌تی فیدڕاڵ 200 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ و خاڵه‌ سنوریه‌كان، رۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌، موچه‌ی مانگی (ئاب/8)ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×