وادەی هاتنی یەكەم شەپۆڵی باران بۆ هەرێم راگەیەندرا
  2021-08-22       554       
بەگوێرەی سەرچاوە كەشناسییەكان، یەكەم شەپۆڵی بارانبارینی ئەمساڵ دەركەوت كە لە ڕۆژانی (5 و 6) ی مانگی داهاتوودا دەبارێت و كۆتایی بە گەرمای هاوینی ئەمساڵ دەهێنێت.

ئاوێنە: لە ڕاگەیەنراوێكدا (ئاراس جەبار) شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، بەپێی پێشبینی مۆدێلە ئەمریكیەكان و دوای پێداچوونەوەمان بۆ زانیارییەكان دەركەوتووە لەسەرەتای مانگی داهاتوودا بەتایبەت لە رۆژانی (5 و 6) ی مانگەكەدا چاوەروان دەكرێت بارستە هەوایەكی سارد داببەزێتە سەر حەوزی دەریای ناوەراست و نزمە پاڵەپەستۆیەكی باران پێكبهێنێت بە ئاڕاستەی ناوچەكانمانەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەتوانین بڵێین ئەوە یەكەم شەپۆڵی بارانبارین دەبێت لە ئەمساڵدا و بەیەكجاری كۆتایی بەگەرما دەهێنێت لەناوچەكەدا.

ئەوە كەشناسە ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەئێستاوە نزمە پاڵەپەستۆی بارانبارین دەركەوتووە هاوشێوەی ئەوەی لە ساڵی (2015) ڕوویدا بەهەمان شێوە شەپۆڵێكی بارانبارین رووی كردە ناوچەكە لەمەودای رۆژانی (5 بۆ 7) ی مانگی (9) ی ئەو ساڵەدا بارانێكی زۆر باش هەندێ ناوچەی گرتەوەو پلەكانی گەرما بەرادەیەكی بەرچاو نزمبوونەوە، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت كە بڵێین وەك ساڵی (2015) بارانبارین زۆر دەبێت یان هاوشێوەی ئەو ساڵە دەبێت.

بەوتەی (ئاراس جەبار) بەگشتی ئەو شەپۆڵە گەرمایەی لە دوو رۆژی داهاتوودا ناوچەكە دەگرێتەوە كۆتا شەپۆڵی گەرمادەبێت و تا كۆتایی مانگ بەردەوامی دەبێت بە هاتنی ئەم شەپۆڵە بارانبارینە كۆتاییش بە گەرمای هاوینی ئەمساڵ دێت.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×