حزبی شیوعی: حكومەتی هەرێم ئابووری بازاڕی بەرەڵڵا پیاده‌ ده‌كات
  2021-08-22       364       

حزبی شیوعی راگەیەندراوێكی لەسەر گرانی بازاڕ بڵاوكردەوە و ده‌ڵێ، حكومەتی هەرێمی كوردستان رێبازی ئابووری بازاڕی بەربەرەڵڵای گرتووەتەبەر.

ئاوێنه‌: مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی لە راگەیەنراوێكدا باسی لەوەكردووە، لە هەنگاوێكی پێشبینی كراودا و لە چوارچێوەی سیاسەتی ئابوری پیادەكراوی حكومەت كە رێبازی ئابوری بازاڕی بەربەرەڵڵای گرتووەتەبەر، نرخی نان لە بازاڕدا بەرز كرایەوە.

ئەوەش هاتووە، بەرزبوونەوەی نرخی نان لەكاتێكدایە بە گشتی نرخی سوتەمەنی و بەنزین و گاز سەڕەڕای دابەزینی كوالێتێكەی گران دەبێت، جگە لە زیادكردنی باج و رسومات لەسەر هاوڵاتیان كە هاوكاتە لەگەڵ لاوازی و كەمتەرخەمی حكومەت لە دابینكردنی خزمەتگوزاری.

حزبی شیوعی جەختی لەوەش كردووە، سەرەڕای دەربڕینی پاڵپشتی خۆی بۆ داوای دەستەبەركردنی سوتەمەنی و كەمكردنەوەی نرخی ئارد بۆ نانەواخانەكان، زیادكردنی نرخی نان بە هەنگاوێكی ئێجگار نەرێنی دادەنێت و دەچێتەسەر سەرجەم هەنگاوە ئابورییەكانی حكومەت كە باری ژیانی خەڵكی هەژاران قورستر دەكات و بەشێكە لە سیاسەتی لیبرالیزمی نوێ‌ كە گەشەپێدان و چاكسازی ئابووری دابین ناكات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×