2019-05-24   770     
دۆزینه‌وه‌ی گۆرێكی به‌كۆمه‌ڵ، ئه‌رشیف
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای ده‌كات كه ١٢ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵیان له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای عێراق دۆزیوه‌ته‌وه.
ئاوێنه: تیمی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه له‌تاوانه‌كانی رێكخراوی داعش ده‌كۆڵێته‌وه له‌عێراق، راپۆرتی دووه‌مینی خۆی به‌سه‌ردێڕه‌كانی "ئه‌و هێرشانه‌ی له ٢٠١٤ كرانه سه‌ر ئێزدییه‌كان"، "ئه‌و تاوانانه‌ی له ٢٠١٦ له‌موسڵ ئه‌نجامدراون"و "ئه‌و سه‌ربازه عێراقیانه‌ی له ٢٠١٤ له‌تكریت كوژراون"، پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد.
له‌راپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ١٢ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌عێراق دۆزراونه‌ته‌وه. به‌ڵگه‌ی فیزیكی‌و زینده‌ناسی له‌گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان وه‌رگیراون‌و به‌دانیشتن له‌گه‌ڵ زیانبه‌ركه‌وتووان‌و كه‌سوكاری هێرش بەرکەوتووەكانی داعش به‌ڵگه‌كان كۆكراونه‌ته‌وه.
تیمه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی داعش به‌به‌رپرسیاری تاوانی جه‌نگ، ئه‌نجامدانی تاوان دژی مرۆڤایه‌تی‌و ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌بنه هۆی كۆمه‌ڵكوژی له‌قه‌ڵه‌م بدرێت به‌ڵگه كۆكراوه‌كان ئاماده‌كراون تاكو بدرێنه وڵاتان‌و دادگاكان.
تیمه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌پشتیوانی پسپۆڕانی هه‌واڵگری توركیا، سوید، ئه‌ڵمانیاو سعودیه له ٢٠١٨وه ده‌ستیبه‌كاره‌كانی كردووه.