رێبوار كه‌ریم، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه
له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، له چه‌ند سه‌عاتی داهاتودا، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك
كۆماری توركیا سه‌ردانی توركیا و هه‌روه‌ها سعودیه ده‌كات.
ئاوێنه: سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح دوای ئه‌وه دێت
كه رۆژی پێنجشه‌ممه به سه‌ردانێكی چه‌ند سه‌عاتی گه‌یشته عه‌ممانی پایته‌ختی
ئوردن و له‌گه‌ڵ پاشای ئه‌و وڵاته و سه‌رۆكی فه‌له‌ستین، كۆبونه‌وه‌یه‌كی سێ
قۆڵیان ئه‌نجامدا.
رێبوار كه‌ریم، كه كه‌سێكی نزیكه له به‌رهه‌م ساڵح-ه‌وه،
ئه‌مڕۆ(شه‌ممه)، به رۆژنامه‌ی "سه‌باح"ی عێراقی راگه‌یاندوه كه سه‌ردانه‌كه‌ی
به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئوردن و هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ كوه‌یت،
به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه بوه له‌په‌یوه‌ست به
گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئه‌و سه‌ردانانه بۆ ئه‌وه‌ن تارمایی
شه‌ڕ له عێراق دوربخرێته‌وه.
ئاشكراشیكردوه كه به‌رهه‌م ساڵح له چه‌ند سه‌عاتی داهاتودا سه‌ردانی هه‌ریه‌كه
له‌توركیاو سعودیه ده‌كات.