ئا: ئاوێنه
رۆژنامه‌ی "ئه‌لئه‌خبار"ی نزیک له‌حزبوڵای لوبنان له‌راپۆرتێکیدا به‌ناوی "نه‌جمه‌دین که‌ریم (سندوقی ره‌شی مافیاکانی کوردستان)" ئاماژه به‌وه ده‌کات نه‌جمه‌دین که‌ریم ئه‌ڵقه‌یه‌که له ئه‌ڵقه‌کانی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی
هه‌ریمدا، له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی توندوتۆڵییه‌وه له‌گه‌ڵ ئاشتی هه‌ورامی
وه‌زیری سامانه سروستییه‌کانی شه‌ریکی نێچیرڤان بارزانی
"کاندید بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم". نه‌جمه‌دین که‌ریم‌و ئاشتی هه‌ورامی
توانیویانه سه‌دان ملیۆن دۆلار که‌له‌که بکه‌ن.
رۆژنامه‌ی "ئه‌لئه‌خبار" جه‌غت له‌وه ده‌کات نه‌وتی که‌رکوک‌و داهاته‌که‌ی بڕگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی سه‌رله‌نوێ ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان به‌غداو هه‌ولێره، نه‌جمه‌دین که‌ریمی پارێزگاری پێشوی که‌رکوک دیارترین تۆمه‌تباره له‌م روه‌وه به‌قاچاغ بردنی نه‌وت‌و بردنی داهاته‌که‌ی، جگه له‌وه‌ی که بانگه‌وازی بۆ سه‌ربه‌خۆیی که‌رکوک‌و کوردستان له‌عێراق کردوه. ده‌ستگیر کردنی ئه‌م پیاوه که خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریکییه له‌به‌یروت ئه‌م دۆسیه‌ی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك، رۆژی 22ی ئایار له فڕۆكه‌خانه‌ی ره‌فیق حه‌ریری له‌به‌یروت له‌لایه‌ن پۆلیسی ئینته‌رپوله‌وه ده‌ستگیركرا به‌ڵام دوای رۆژێك ئازادكرا و به‌پێی رۆژنامه‌كه گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی لوبنانی لێ قه‌ده‌غه‌كراوه‌و ده‌ست به‌سه‌ر پاسپۆرته ئه‌مریكییه‌كه‌شیدا گراوه تا ئه‌و كاته‌ی عێراق دۆسیه یاساییه‌كه‌ی ده‌نێرێت بۆ به‌یروت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و گرتنه‌به‌ری رێكاری گونجاو به‌رامبه‌ری.
رۆژنامه‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات که نه‌جمه‌دین که‌ریم پزیشکی تایبه‌تی. تاڵه‌بانی سکرتێری پێشوی یه‌کێتی نیستمانی کوردستان بوه، به‌کۆمه‌ڵێک تۆمه‌ت تاوانباره، سیاسی‌و ئه‌منی‌و دارایی.
رۆژنامه لوبنانییه‌كه له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی و دیپلۆماتییه‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه نه‌جمه‌دین كه‌ریم، به تۆمه‌تی "رۆڵی له ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم و یاریكردن به پاره‌ی نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه كه خستۆتییه سه‌ر هه‌ژمارێكی تایبه‌ت" راگیراوه‌و ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌که له ئه‌ڵقه‌کانی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی هه‌ریمدا، له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی توندوتۆڵییه‌وه له‌گه‌ڵ ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروستییه‌کان، له‌کاتێکدا ئاشتیش شه‌ریکی نێچیرڤان بارزانی "کاندیده بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم". نه‌جمه‌دین که‌ریم‌و ئاشتی هه‌ورامی توانیویانه سه‌دان ملیۆن دۆلار که‌له‌که بکه‌ن، نه‌جمه‌دین که‌ریم 160 ملیۆن دۆلاری له‌داهاتی نه‌وت خستوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی‌و له‌دوای هه‌ڵاتنیه‌وه له‌که‌رکوک (ساڵی 2017) له‌ڤێلایه‌کی ئاشتی هه‌ورامی نیشته‌جێ بوه له‌هه‌ولێر.
رۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌خبار که‌ریم به‌یه‌کێك له‌کۆله‌که بنه‌ڕه‌تیه‌کانی "مافیاکانی به‌قاچاغ بردنی نه‌وت"ی کوردستان ناوده‌بات که لق‌و پۆیان له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمدایه. له‌به‌رئه‌وه شێلگیرانه هه‌مویان فشار بۆ به‌غداو به‌یروت ده‌هێنن تا زوه که‌ریم ئازاد بکرێ، له‌ترسی ئاشکرا بون‌و هه‌ڵمالینی کاره‌کانی خۆیان.
رۆژنامه‌که ئامژه به‌وه ده‌کات له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی هه‌ولێر و هه‌ندێك
له‌سه‌ركرده عێراقییه‌كان بۆ رزگاركردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌و كێشه‌یه‌ی
تێوه‌ی گلاوه، ده‌یان ملیۆن دۆلار بۆ لایه‌نه عێراقی و لوبنانییه‌كان
خراوه‌ته‌ڕو، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو له 22ی ئه‌م مانگه له
به‌یروت ده‌ستگیركرا، به‌ڵام دوای رۆژێك ئازادكرا له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌كردنی
گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته لێی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌ئێستادا وه‌ك راگیراوێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و "هه‌ولێر هه‌وڵی چڕی داوه بۆ ئازادكردنی ئه‌وه‌ش وێڕای هه‌ندێك له‌لایه‌نی سیاسی له‌به‌غدا." به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی لوبنان چاوه‌ڕوانی تاوتوێكردنی دۆسیه‌كه‌یه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی راده‌ستی به‌غدای بكاته‌وه.
بارزانی به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ ئه‌دا تا نه‌جمه‌دین که‌ریم راده‌ستی به‌گدا نه‌کرێت‌و بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ هه‌ولێر، رۆژنامه‌که باس له‌وه ده‌کات که‌ریم که‌سایه‌تییه‌کی ئاڵۆزه، ئه‌و له3ی نیسانی 2011 بوه پارێزگاری که‌رکوک هه‌رچه‌نده پێشتر ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتی بوه، به‌ڵام له‌مه‌سحود بارزانییه‌وه زۆر نزیکه‌و پاڵپشتێکی گه‌وره‌ی یه‌کتر بون له‌پرۆسه‌ی ریفراندۆمدا له‌که‌رکوک‌و کوردستان. ئێستاش راگه‌یاندنه‌کانی سه‌ر به‌بارزانی سه‌رسه‌ختانه داکۆکی لێده‌که‌ن‌و ده‌ڵێن نه‌جمه‌دین که‌ریم "ده‌ستگیر نه‌کراوه".
رۆژنامه‌ی "ئه‌لئه‌خبار" له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماتی عێراقییه‌وه بڵاویكردۆته‌وه"به‌غدا گوشاره‌كانی هه‌ولێر بۆ ئازادكردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم ره‌تده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و له‌لایه‌ن دادگا ئیتحادییه‌كانه‌وه داواكراوه نه‌ك دادگاكانی هه‌رێم."
وتوشیه‌تی"به‌غدا لاری نییه له‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له لوبنان بهێڵرێته‌وه، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی به‌غدا په‌له‌یه‌تی راده‌ستی بكرێته‌وه، دوره له‌ڕاستییه‌وه...ئێمه نه‌جمه‌دین كه‌ریم-مان ده‌وێت به‌ڵام ده‌مانه‌وێت دادپه‌روه‌یی رێڕه‌وی خۆی وه‌ربگرێت."
هه‌روه‌ك رۆژنامه له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له جوڵه‌ی بانكه عێراقییه‌كانه‌وه بڵاویكردۆته‌وه"حه‌واڵه‌ی دارایی له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غداو به‌یروتدا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رزبۆته‌وه ئه‌وه‌ش به ئامانج رزگاركردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌و دۆخه قورسه‌ی تێی كه‌وتوه."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پاره‌یه‌كی زۆر بۆ لایه‌نه لوبنانی و عێراقییه‌كان خراوه‌ته‌ڕو كه گه‌یشتۆته ده‌یان ملیۆن دۆلار."
هه‌روه‌ها رۆژنامه لوبنانییه‌كه له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی كوردییه‌وه باسی له‌وه كردوه كه ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نییه، ده‌ستی كردوه به نێوه‌ندگیریی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی لونبانی بۆ ئازادكردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای راسته‌وخۆی مه‌سعود بارزانی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه عه‌لاوی توانای به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌دا ده‌شكێ به‌وپێیه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبناندا هه‌یه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه فازڵ میرانی له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی نه‌یشاردۆته‌وه كه مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی هه‌وڵی هێنانه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم بۆ هه‌ولێر ده‌ده‌ن.
میرانی جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه راگرتنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم "بێ پاساوه"و داواشی له حكومه‌تی عێراق كردوه كه سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رپرسانه‌ی پێش‌و كه تۆمه‌تبارن به گه‌نده‌ڵی ده‌ستیگربكات ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌وه‌یه. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كه‌شی به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه‌و هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانه له‌كه‌ركوك ئه‌وا "ئێمه‌و هه‌مو كورد تاوانبارین له‌وه‌دا با بێن بمانگرن."
به‌گوێره‌ی رۆژنامه لوبنانییه‌كه، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی سه‌ره‌تایی نیشاندابێت بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه روبه‌ڕوی نه‌جمه‌دین كه‌ریم كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و قسانه وای له هه‌ندێك له‌هێزه سیاسییه عێراقییه‌كان كردوه بڵێن، هێناوه‌نه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم بۆ به‌غدا "ده‌ره‌فه‌تێكی زێڕنه" له‌به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیراندا بۆ ئه‌وه‌ی بیسته‌لمێنێت راستگۆیه له دژایه‌تی گه‌نده‌ڵیدا.