عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" لەزیندانی ئیمراڵییەوە نامەیەك بڵاو دەكاتەوە.
ئاوێنە: عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" لەنامەكەیدا نوسیویەتی " لە سەرەتادا ئەو هەڤاڵانەی کە بەشداریی مانگرتن و مانگرتن تا مردن بوون، لە چوارچێوەی قسەکانی من و پارێزەرەکانمدا، لە چاوەڕێی ئەوەدام کە چالاکی کۆتایی بێت، بە دڵنیاییەوە دەستنیشانی دەکەم، کە ئامانجی ئێوە بۆ من ڕوونە، خۆشەویستی و سوپاسم پێشکەشی ئێوە دەكەم".
نامەكەی ئۆجەلان
هەڤاڵانی هێژا:
لە سەرەتادا ئەو هەڤاڵانەی کە بەشداریی مانگرتن و مانگرتن تا مردن بوون، لە چوارچێوەی قسەکانی من و پارێزەرەکانمدا، لە چاوەڕێی ئەوەدام کە چالاکی کۆتایی بێت، بە دڵنیاییەوە دەستنیشانی دەکەم، کە ئامانجی ئێوە بۆ من ڕوونە، خۆشەویستی و سوپاسم پێشکەشی ئێوە دەکەم.
بەتایبەت دیاری دەکەم و هیوادارم، ئێوە لە ئێستا بەدوواوە بە هێزتر و ئیرادەیەکی تەواوەوە لەگەڵمدا بڕۆن.
بە سڵاو و خۆشەویستیی و بێکۆتاییەوە.
٢٢-٥-٢٠١٩، زیندانی ئیمرالی
عەبدوڵا ئۆجالان