كۆمپانیای "ئای كیو ئۆنڵاین" رەتیدەكاتەوە "بەزەبری هێز" زەوییەكییان لەسلێمانی داگیركردبێت
  2021-08-22       520       

كۆمپانیای ئای كیو ئۆنڵاین، رەتیدەكاتەوە لە گەڕەكی كوردسات-ی شاری سلێمانی بە "زەبری هێز" زەوییەكی موڵكی گشتییان داگیركردبێت و دەشڵێت، هەواڵەكە "هیچ بنەمایەكی نییە"و لەسەر ئەوەش داوای یاساییان لەسەر سێ ئەندام پەرلەمان تۆماركردوە.

ئاوێنە: كۆمپانیاكە لە رونكردنەوەیەكدا وتویەتی"لەماوەی چەند رۆژی رابردودا لەلایەن چەند ئەندام پەرلەمانێكەوە هەواڵێكی چەواشەكارانەو بێ بنەما بڵاوكراوەتەوە لە ماڵپەڕێك بەناوی (Suli Times) بەمەبەستی لەکەدارکردنی شکۆی دامەزراوەکەمان."

وتوشیەتی"بەگوێرەی ئەو هەواڵە بێ بنەمایە، گوایە كۆمپانیای (IQ online) زەوییەكی موڵكی گشتی بەزەبری هێز لە گەڕەكی كوردسات داگیركردوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئێمە وەكو كۆمپانیای (IQ online) سەرلەبەری ئەو هەواڵە چەواشەكارییە رەتدەكەینەوە. بە هەمو لایەکی رادەگەیەنین کە ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییەو لە ئێستاشدا داوای یاساییمان تۆماركردوە لەسەر هەر سێ ئەندام پەرلەمانەكەو ماڵپەڕی (Suli Times)."




زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×