نەوەی نوێ وەڵامی مەسعود بارزانی دەداتەوە
  2021-08-22       1025       

جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەی بەراوركردنی دۆخی ئەفغانستان و هەرێمی كوردستانەوە وەڵامی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دەداتەوە و دەڵێت: هەرێم و ئەفغانستان لەوەدا لە یەک دەچن کە ئەگەر مەترسی لەسەر وڵاتەکەیان دروست بێت، ئەوا هێزە چەکدارەکان بەرپرسەکانیان ناپارێزن.

ئاوێنە: ئەمڕۆ یەكشەممە، مەسعود بارزانى، سەرۆكی پارتی لە پەیامێكدا رایگەیاند، جیاوازییەكی زۆر لەنێوان ئەفغانستان و كوردستاندا هەیە. جیاوازیەكی زۆریش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای ئەفغانستان هەیە. پێشمەرگە زادەی مێژو و خوێن و فرمێسكی گەلی كوردستانە.

لەوەڵامی ئەوەدا هەر ئەمڕۆ جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەڵام پێویستە لایەنەکانی دەسەڵات ئەو پرسیارە لە خۆیان بکەن کە ئاخۆ لەچیدا دۆخی ئەفغانستان و هەرێم لە یەک دەچن؟"

ئەوەشی خستۆتەڕو"بابەتی ئەم بەراوردە ئەوە نییە هێزی پێشمەرگە شەڕ ناکات، وە بابەتەکە ئەوە نییە کە ئاخۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە سوپای ئەفغانی دەچێت یان نا! بەڵکو بابەتەکە ئەوەیە چ سوپای ئەفغانستان و چ هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێم لە گوزەرانێکی خراپدا ژیاون و دەژین."

نەوەی نوێ وتوشیەتی"هەردوکیان پێیانوایە پێویست ناکات شەڕ بکەن بۆ ئەو بەرپرسانەی کە ژیانیان لە لوتکەی خۆشگوزەرانیدایە، لەکاتێکدا ئەمان تەنانەت موچەکەشیان پێنادرێت."

بە بڕوای نەوەی نوێ"هەرێم و ئەفغانستان لەوەدا لە یەک دەچن کە ئەگەر مەترسی لەسەر وڵاتەکەیان دروست بێت، ئەوا هێزە چەکدارەکان بەرپرسەکانیان ناپارێزن."

نەوەی نوێ وتوشیەتی"ئەگەر دەتانەوێت مەترسیی لەسەر کوردستان نەهێڵن، ئەوا خزمەتی خەڵک بکەن، خزمەتی پێشمەرگە بکەن، جیاوازیی لە نێوان ژیانی خۆتان و ئەواندا کەم بکەنەوە. ئینتیما لە لای تاک و هێزە چەکدارەکان بۆ نیشتیمان بەهێزتر و پتەوتر بکەن، رێزی دیموکراسی و هەڵبژاردن بگرن، رێزی میدیای ئازاد، هەروەها ئازادیی رادەربڕین، فرەڕەنگی و فرەڕای جیاواز بگرن. رێز لە ئۆپۆزسیۆن و دەنگە جیاوازەکان بگرن، کوردستان بکەن بە نیشتیمانی هەموان، نەک تەنها نیشتیمانی چەند بەرپرسێک بێت، یان نیشتیمانی چەند لایەنێک بێت."

دەقی راگەیەندراوەكە...

"وەڵامێک لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ سەرۆکی پارتی و بەرپرسانی هەرێم"

ماوەی چەند رۆژێکە بەراوردێک لای بەشێک لە هاوڵاتییانی هەرێم و هەروەها بەشێک لە بەرپرسانی هەرێم دروست بوە، کە زۆرێک دۆخی هەرێم دەشوبهێنن بە دۆخی ئەفغانستان، وە هەندێکیش پێیان وایە دۆخەکە جیاوازەو ناکرێت ئەم بەراوردە بکرێت.

بەڵام پێویستە لایەنەکانی دەسەڵات ئەو پرسیارە لە خۆیان بکەن کە ئاخۆ لەچیدا دۆخی ئەفغانستان و هەرێم لە یەک دەچن؟

بابەتی ئەم بەراوردە ئەوە نییە هێزی پێشمەرگە شەڕ ناکات، وە بابەتەکە ئەوە نییە کە ئاخۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە سوپای ئەفغانی دەچێت یان نا!

بەڵکو بابەتەکە ئەوەیە چ سوپای ئەفغانستان و چ هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێم لە گوزەرانێکی خراپدا ژیاون و دەژین.

هەردوکیان پێیانوایە پێویست ناکات شەڕ بکەن بۆ ئەو بەرپرسانەی کە ژیانیان لە لوتکەی خۆشگوزەرانیدایە، لەکاتێکدا ئەمان تەنانەت موچەکەشیان پێنادرێت.

هەمومان دەزانین کە پێشمەرگە و تەواوی هێزە ئەمنییەکان و هێزە چەکدارەکانی هەرێم موچە لە کاتی خۆیدا وەرناگرن، وە ئەگەر موچەیشیان بدرێتێ ئەوا موچەکەیان زۆر کەمە، کاتێکیش پێشمەرگەیەک لە پێناو خاکەکەیدا شەهید دەبێت، ئەوا کەس ئاوڕ ناداتەوە لە خێزان و کەسوکارەکەی و ژیانیان بۆ مسۆگەر ناکەن. هەرچەندە خۆیان ماندو دەکەن و گیانیان فیدا دەکەن، لەبەرامبەردا بەرپرسانی وڵات دەوڵەمەندتر دەبن و کۆشک و تەلار و باخەکانیان فراوانتر دەبن.

بۆیە هەرێم و ئەفغانستان لەوەدا لە یەک دەچن کە ئەگەر مەترسی لەسەر وڵاتەکەیان دروست بێت، ئەوا هێزە چەکدارەکان بەرپرسەکانیان ناپارێزن.

هەروەها هێزە چەکدارەکان کاتێک وڵاتەکەیان دەپارێزن کە هەست بکەن وڵات وڵاتی ئەمان و بەرپرسەکانیشیانە بە یەکسانی، نەک بۆ بەرپرسەکانیان بەهەشت بێت و بۆ ئەمان وێرانە.

ئەگەر دەتانەوێت مەترسیی لەسەر کوردستان نەهێڵن، ئەوا خزمەتی خەڵک بکەن، خزمەتی پێشمەرگە بکەن، جیاوازیی لە نێوان ژیانی خۆتان و ئەواندا کەم بکەنەوە. ئینتیما لە لای تاک و هێزە چەکدارەکان بۆ نیشتیمان بەهێزتر و پتەوتر بکەن، رێزی دیموکراسی و هەڵبژاردن بگرن، رێزی میدیای ئازاد، هەروەها ئازادیی رادەربڕین، فرەڕەنگی و فرەڕای جیاواز بگرن. رێز لە ئۆپۆزسیۆن و دەنگە جیاوازەکان بگرن، کوردستان بکەن بە نیشتیمانی هەموان، نەک تەنها نیشتیمانی چەند بەرپرسێک بێت، یان نیشتیمانی چەند لایەنێک بێت.

بە رای نەوەی نوێ ئەمە چارەسەرە، وە بەجێبەجێکردنی ئەم خاڵانە وڵات ترسی نابێت و هەموان دەیپارێزن لە کاتی بونی مەترسییدا.

وە هەموان هەرێمەکەیان بە وڵاتی خۆیانی دەزانن و خێروبەرەکەتەکەشی بە خێروبەرەکەتی خۆیان دەزانن.


جوڵانەوەی نەوەی نوێ

٢٠٢١/٨/٢٢

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×