هێزێکی ئەمنی لە نزیک ماڵی لاهور شێخ جەنگی بڵاوەی پێکرا
  2021-08-23       2316       
کەمێک پێش ئێستا هێزێکی ئەمنی لە ئاسایش و پۆلیس لە گەڕەکی گردی سەرچنار لە سلێمانی بڵاوەی پێکرا.

هێزێکی هاوبەش لە ئاسایش و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دیکە لە چەند جێگەیەکی گردی سەرچنار و نزیک لە ماڵی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاوەیپێکراوە.

ئه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌ پشكنین بۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌ن كه‌ به‌و شوێنانه‌دا تێبپه‌ڕن كه‌ نزیكه‌ له‌ماڵى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیه‌وه‌و داواى پێناس‌و خۆناساندنیش له‌هه‌ر شۆفێرو سه‌رنشینێك ده‌كه‌ن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×