2021-08-23   863     
ژنێکی لاوی خەڵکی شاری سەقز لە لایەن هاوسەرهکەیەوە لە شاری تیکاب بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا و تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری شاری ئورمیە لە ژێر توێکاریدایە.
ئاوێنە: بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژنێکی لاوی خەڵکی سەقز بە ناوی سەبری نەعلبەندی، تەمەن 24 ساڵ لەلایەن هاوسهرەکەیەوە، کە خەڵکی شاری تیکابە، کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاوسهری سەبری نەعلبەندی دوای ئەوەی بە هۆی کێشەی كۆمهڵایهتییهوه ناوبراوی کوشتووە، هەوڵی داوە لە رێگەی ئاگردانی ماڵەکەوە، شێوازی و چۆنیەتی کوشتنە بشارێتەوە و هەر بەم هۆیەوە تەرمی سەبری سووتاوە.
شایانی باسە، سەبری نەعلبەەندی خەڵکی گوندی ئێرانشای سەربە شاری سەقز و دایکی منداڵێکە. ناوبراو لە ماوەی رابردوودا بە هۆی کێشەی كۆمهڵایهتییهوه چووتەوە ماڵی باوک و دایکی لە گوندی ئێرانشا، دوو رۆژ پێشتر لەگەڵ هاوسهرەكهی گەڕاوەتەوە بۆ ماڵی خۆی لە شاری تیکاب.
تەرمی سەبری نەعلبەندی بۆ لێکۆڵینەوە و توێکاری یاسایی بۆ پزیشکی دادوەریی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە و تا ئێستا رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.