فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی لە ڕۆژئاوای کوردستان خرایە خوارەوە
  2021-08-23       886       
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز دوو ڕۆژ پێش ئیستا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی لە ڕۆژئاوای کوردستان خراوەتە خوارەوە.

ئاوێنە: لەسەر ئەو پرسە وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی دژی داعش ڕایگەیاندووە، “فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان سەرکەوتوو بوون لە خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی”.

بە وتەی وتەبێژەکەی هاوپەیمانان فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە پێشکەوتوو بووە و سیستمی نوێی جیهانی تێدا بەکارهاتووە.

هاوکات پێگەی فۆکس نیوز، بڵاویکردووەتەوە، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەسەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکدا فڕیووە کە 900 سەربازی تێدابووە، بەڵام دواتر خراوەتە خوارەوە.

جگە لە ئێران تورکیاش ڕۆژانە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کە ڕۆژئاوای کوردستان بەکاردەهێنێت و سێ ڕۆژ پێش ئێستا دووجار بۆردوومانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کرد.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×