لەمڕۆوە پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە گەڕەكی 8ی حەسارۆك دەستپێدەكات
  2021-08-23       285       
وەزیری شارەوانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت،" لەمڕۆوە پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە گەڕەكی 8ی حەسارۆك دەستپێدەكات، ئێستا بڕی 600 ملیۆن دینار و لە ئایندەیەكی نزیكدا 300 ملیۆن دیناری دیكەش بۆ 8ی حەسارۆك بۆ تەرخان دەكرێت".

ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە 23-8-2021 ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا دەستپێكردنی پرۆسەی كاركردن و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە كەرتی 8ی حەسارۆك ڕاگەیاند و وتی،" ئەو هاووڵاتییانەی داخوازی دروستكردنی خانوویان لە گەڕەكی 8ی حەسارۆك هەیە، لەمڕۆوە مۆڵەتەكانیان وەردەگیرێ و دەتوانن ئیشوكارەكانیان بكەن".

سەبارەت بەو بڕە پارەیەی بۆ ئەم قۆناغەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ 8ی حەسارۆك تەرخانكراوە، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕایگەیاند،"بۆ ئەم قۆناغەی كاركردن، نزیكەی 600 ملیۆن دینار تەرخان كراوە و هەروەها لە ئایندەیەكی نزیكیشدا 300 ملیۆن دیناری دیكە بۆ جێبەجێكردنی شەقامی نێوان 5ی حەسارۆك و 8ی حەسارۆك لەسەر داهاتی شارەوانیی هەولێر تەرخان دەكرێت".

ئاماژەی بەوەشداوە،"لە ماوەی دوو مانگدا كە فەرمانگەیەكی تایبەت بەو كەرتەمان داناوە بۆ وەرگرتنی مامەڵە و داواكارییەكانی هاووڵاتییان، بەڵام لە كۆی 20 هەزار پارچە زەوی كە نزیكەی 14 هەزاریان زەوی نیشتەجێبوونن، تاوەكو ئێستا تەنیا 176 داواكاری پێدانی مۆڵەت لەلایەن هاووڵاتییانەوە دراوەتە فەرمانگەی 8ی حەسارۆك، بەڵام سەرەڕای ئەوەش لەسەر داخوازی و داواكاری سەرۆكی حكوومەت بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بەو گەڕەكە، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و فەرمانگە پەیوەندارەكان دەستدەكەن بە جێبەجێكردنی ئەو كارە، واتە گەیاندنی خزمەتگوزاری بە كەرتی 8ی حەسارۆك".

سەبارەت بە قۆناغەكانی دیكەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئاوەدانكردنەوەی گەڕەكی 8ی حەسارۆك، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جەختی لەسەر ئەوە كردەوە لە هەر قۆناغێكدا كە پێویست بكات حكوومەتی هەرێم بودجەی پێویست بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری باشتر و خێراتر دابین دەكات و ئەو بڕە پارەیەی ئێستاش بڕە پارەیەكی زۆر باشە و كارە سەرەتاییەكانی پێ ئەنجام دەدرێت و هیودارین هاووڵاتییانی خۆشەویست ئەوانەی حەز دەكەن خانوو دروست بكەن، دەست بە كارەكانیان بكەن.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×