دوو گەنج لە سەیدسادق کەسێکیان هاک کردووە و لەژێر هەڕەشەدا پارەیان لێسەندووە
  2021-08-23       273       
پۆلیسی سەیدسادق دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند کە فەیسبوکی هاوڵاتییەکیان هاک کردووە و لەژێر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەى تایبەتییەکانی بە چەند جارێک چوار هەزار دۆلاریان لێسەندووە.

ئاوێنە: ڕاگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا (23ی ئابی 2021) دەڵێت، هاوڵاتییەك سكاڵای لەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمار كرد كە فەیسبووكەكەی هاك كراوە و لەژێر هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی تایبەتییەكانی ناو فەیسبووكەكەی بەچەند جاریك چوار هەزار دۆلاری لێسەندراوە.

دەشڵێت، "دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشدا دانی بەوەدا نا كە كەسێكی تر هاوكارییەتی بۆیە لەماوەیەكی كورتدا توانرا تۆمەتباری دووەمیش دەستگیربكرێت."
ئاشکرای کرد کە "لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار ( ه ، أ ) ، (ه ، ح ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 431 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×