بڕیارە چوارشەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی بەبێ لێبڕین دابەش بکرێت
  2021-08-23       449       
بڕیارە رۆژی چوارشەممە، موچەی وەزارەتی تەندروستی بەبێ لێبڕین دابەشبکرێت.

ئاوێنە:بە پێی زانیاریەکان، بڕیارە رۆژی چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت بەبێ لێبرین، یەکەم شوێنیش موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

پێشتریش، جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، "ئەولەویەتى ئەو داهاتەى کە دێتە دەستى حکومەت بۆ موچە دەبێت و موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دڵنیادەکەینەوە کە هەموو 25ى مانگێک موچە دابەشدەکرێت."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×